بەپێی هەواڵی کوردپرێس، گونای كوبیلای، وته‌بێژی پارتی دیموکراتی گەلان، له‌باره‌ی دانانی قه‌یوم بۆ سێ شاره‌وانییه‌كه‌ی هه‌ده‌په لە ئامەد و وان و مێردین، رایگه‌یاند: وه‌ک هه‌ده‌په، بانگه‌واز له ده‌سه‌ڵات ده‌كه‌ین و داوا دەکەین لەو بڕیارەی پاشگه‌ز ببێته‌وه و سه‌رۆک شاره‌وانییه‌كان بگه‌ڕێنێته‌وه بۆ سه‌ر ئه‌ركه‌كانیان و ئه‌و له‌كه‌یه بسڕنەوە کە داویانه له نێوچاوانی وڵاته‌كه‌مان.
ئاماژەی بەوەکرد؛ جگه له سه‌رۆكی گشتیی ئاكپارتی، مه‌هه‌په و پارتی وه‌ته‌ن، سەرجەم چین و توێژه‌كانی توركیا دژی دانانی قه‌یوم بۆ شاره‌وانییه‌كانی هه‌ده‌په ناڕەزایەتییان دەربڕیوە، ده‌سه‌ڵاتیش كه شكستی 31ی ئازاری پێ قبوڵ ناکرێت، په‌لاماری ئیراده‌ی گه‌ل دەدات و ده‌یه‌وێت به‌و جۆره تۆڵه بكاته‌وه.
كوبیلای وتیشی: "ده‌سه‌ڵات له قه‌یرانی شه‌رعیه‌تدایه، ده‌سه‌ڵات كه توانای به‌ره‌نگاربوونه‌وه و رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی هەدەپەی نییه له زه‌مینه‌ی سیاسه‌تی دیموكراسیدا، له رێ لایداوه و ده‌یه‌وێت هه‌ده‌په له‌تاوانه‌وه بگلێنێت و له‌چالاكیی بخات".
وتەبێژی هەدەپە رایگەیاند: پێویسته وه‌زیری ناوخۆ به به‌ڵگه‌وه روونكردنهوهیێک له‌باره‌ی دوورخستنه‌وه‌ی سه‌رۆكی شاره‌وانییه‌كان بدات و بیانگەڕێنێتەوە بۆ سه‌ر ئه‌ركه‌كانیان.
بەرەبەیانی رۆژی دوشەممە 19/8/2019 هەریەک لە سەلجوق مزراکلی هاوسەرۆک شارەوانیى ئامەد، ئەحمەد تورک هاوسەرۆک شارەوانیى مێردین، بەدیعە ئۆزگۆکچە ئەرتان هاوسەرۆک شارەوانیى وان کە سەرجەمیان لەسەر لیستی هەدەپە لە هەڵبژاردنی شارەوانییەکاندا هەڵبژێردراون، لە کارەکانیان دوور خراونەتەوە.
وەزارەتی ناوخۆی تورکیا بڵاوی کردەوە؛ بەتۆمەتی پەیوەندی بە تیرۆرەوە ئەو سێ هاوسەرۆک شارەوانییە لە کارەکانیان دوور دەخرێنەوە و قەیوم لە جێگەیان دادەنرێت.
کۆدی هەواڵنێر: 60113
Your Comment