پارتی به‌ دژایه‌تی کردن بۆ ناساندنی کاندید بۆ پۆستی پارێزگاریی که‌رکووک تۆمه‌تبار ده‌کرێت

به‌شی عێراق و هه‌رێمی کوردستان- نوێنه‌رێکی یه‌کێتیی نیشتمانیی کوردستان له‌ په‌رله‌مانی عێراق تۆمه‌تی ئه‌وه‌ له‌ پارتی ده‌دات که‌ دژایه‌تیی کردووه‌ کاندیدێک بناسێندرێت بۆ وه‌رگرتنی پۆستی پارێزگاریی که‌رکووک.

به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، محه‌مه‌د عوسمان له‌و باره‌یه‌وه‌ به‌ سۆمه‌ریه‌ نیووزی ڕاگه‌یاندووه‌: یه‌کێتی له‌سه‌ر سیاسه‌تی مام جه‌لال سه‌رۆک کۆماری پێشووی عێراق پاڵپشتی دابه‌ش کردنی پۆسته‌کان له‌ نێوان تێکرای ئیتنیکه‌کانی هه‌رێمی کوردستان ده‌بێت.

ناوبراو زیادی ده‌کات: پارتی دژ به‌ ناساندنی تێکڕای ئه‌و که‌سانه‌یه‌ که‌ ته‌عامول له‌گه‌ڵ به‌غدا ده‌که‌ن و داوای کاندیدێک بۆ پارێزگاریی که‌رکووک ده‌کات که‌ پاڵپشتی حکوومه‌تی هه‌رێمی کوردستان بێت و یه‌کێتییش له‌گه‌ڵ ئه‌و داوایه‌ی پارتی نییه‌.

شیاوی ئاماژه‌یه‌؛ پارتی دیموکراتی کوردستان پێشتر دژایه‌تیی خۆی له‌گه‌ڵ کاندید بوونی ڕزگار عه‌لی بۆ وه‌رگرتنی پۆستی پارێزگاریی که‌رکووک ڕاگه‌یاندبوو له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ناوبراو له‌و که‌سانه‌ بووه‌ که‌ ڕێککه‌وتننامه‌ی له‌گه‌ڵ حه‌شدی شه‌عبی واژۆ کردووه‌.

کۆدی هه‌واڵنێر: 60103

News Code 8584

Your Comment

You are replying to: .
captcha