فستیڤاڵی مێوە بەهەشتییەکان لە داڵەهۆ بەڕێوە چوو

بەشی فەرهەنگ- فستیڤاڵی مێوە بەهەشتییەکان لە سەراوی شاڵانی داڵەهۆ بە بەشداریی هاووڵاتییان و بەرپرسانی فەرمی بەڕێوە چوو.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس ڕۆژی سێشەمە 29ی گەلاوێژی 1398 بەرانبەر بە 20ی ئابی 2019 فستیڤاڵەی مێوە بەهەشتییەکان بە ئامانجی ناساندنی شوێنە گەشتییارییەکانی ناوچەی داڵەهۆ و ڕێژاو لە سەراوی شاڵانی شاری داڵەهۆ بەڕێوە چوو.

لە فستیڤاڵەکەدا پارێزگاری تاران و ژمارەیێک لە بەرپرسانی فەرمیی پارێزگای کرماشان و بریکاران و مودیرعامەکانی ئەنجومەنی پارێزگا بەشداریی فستیڤاڵەکەیان کردبوو.

هەڵپەڕکێ و مۆسیقا و دەف ژەنین بەرنامە پێشکەشکراوەکانی ئەو فستیڤاڵە بوون و مێوەکانی ناوچەی ڕێژاو بەتایبەتی هەنجیر و زەیتوون لەو فستیڤاڵەدا نمایش کران.

News Code 85826

Your Comment

You are replying to: .
captcha