یەکێتیی ئەورووپا لابردنی سێ سەرۆک شارەوانییەکەی تورکیا شەرمەزار دەکات

بەشی تورکیا- یه‌كێتیی ئه‌ورووپا لەکارلادانی چەند شارەوانی کورد و دانانی قه‌یووم له‌ چه‌ند شارێكی كوردستانی تورکیا شه‌رمه‌زار ده‌كات و رایده‌گه‌یه‌نێت، دیموكراسی له‌ توركیا نییه‌.

کوردپرێس:

یەکێتیی ئەورووپا رایدەگەیێنێت، نیگەرانن لە دوورخستنەوەی سەرۆک شارەوانییەکانی ئامەد، وان و مێردین و ئەو کردەوەیە رێزگرتن لە ئەنجامی هەڵبژاردنەکانی 31ـی ئادار دەخاتە ژێر پرسیارەوە.

گوتەبێژی یەکێتیی ئەورووپا لەسەر ئەو هەنگاوەی حکوومەتی تورکیا دەڵێت، دوورخستنەوە و دەستگیرکردنی سیاسەتڤانان، دەنگدەران بێبەش دەکات لە هەڵبژاردنی نووێنەرەکانیان و ستەم و زیان گەیاندنیشە بە پرۆسەی دیموکراسی لە نێوخۆی ئەو وڵاتەدا.

یەکێتیی ئەوروپا لە راگەیێندراوێکدا دەڵێت "لەپێناو بەدەستهێنانی چارەسەرێکی درێژخایەن و ئاشتییانە، داوا دەکەین بە زووترین کات متمانە بۆ پرۆسەی سیاسیی تورکیا بگەڕێندرێتەوە".

هاوکات "كاتی پیری"، ئه‌ندامی لیژنه‌ی كاروباری ده‌ره‌وه‌ی یه‌كێتی ئه‌وروپا و كاروباری توركیا له‌ تویتێكدا، ده‌ستنیشان‌كردنی قه‌یووم له‌ شاره‌كانی دیاربه‌كر و مێردین و وان شه‌رمه‌زار ده‌كات و رایده‌گه‌یه‌نێت، هێشتا پێنج مانگ به‌سه‌ر هه‌ڵبژاردنی شاره‌وانییه‌كانی توركیا تێنه‌په‌ڕیووه‌، توركیا ئه‌و سه‌رۆك شاره‌وانییانه‌ له‌ كاره‌كانیان دوورده‌خاته‌وه‌.

ئەمە لەکاتێکدایە بەگوێرەی میدیاکانی تورکیا، کاژێر 05:55 خولەکی بەیانی ڕۆژی دووشەممە 19ی ئابی 2019 هێزە ئەمنییەکانی تورکیا باڵەخانەی شارەوانییەکانی ئامەد، وان و مێردینیان ئابڵوقە دا و بە فەرمانی وەزیری ناوخۆی تورکیاش سەرۆکی ئەو سێ شارەوانییە لە کارەکانیان دوور خرانەوە.

سەرۆک شارەوانییە دوورخراوەکان؛ عەدنان سەلجوق مزراکلی، هاوسەرۆکی گەورە شاری ئامەد، بەدیعە ئۆزگۆکچەئەرتان، هاوسەرۆکی گەورە شاری وان و ئەحمەد تورک، هاوسەرۆکی گەورە شاری مێردین بوون کە سەر بە هەدەپەن.

لە شوێنی ئەوانیش ئەرکی بەڕێوەبردنی گەورە شارەوانییەکانی ئامەد درا بە حەسەن باسری گوزەلئۆغڵو، پارێزگاری ئامەد، گەورە شارەوانی مێردین درا بە مستەفا یامان، پارێزگاری مێردین و گەورە شارەوانی وانیش درا بە محەممەد ئەمین بیلمەز، پارێزگاری وان.

بەگوێرەی ئیدعای وەزارەتی ناوخۆی تورکیا، سەرۆکی ئەو سێ گەورەشارەوانییە "پەیوەندییان بە رێکخراوی تیرۆریستییەوە" هەیە و وەزارەت بەڵگەی لەبەر دەستە کە ئەوانە هاوکاری ئەو رێکخراوانەیان کردووە.

هاوکات هاوسەرۆکی گەورە شارەوانی ئامەد رایگەیاند، "ئەم بڕیارە پێچەوانەی دەستوورە، لە دۆخەکە ئاگادار نەکراونەتەوە و ئەوەی زەوت کراوە ئیرادەی گەلە".

لای خۆیانەوە، وه‌ك ناڕه‌زایه‌تییه‌ك دژی دەستبەسەرداگرتنی شارەوانییەکانی پارتی دیموكراتی گه‌لان (هه‌ده‌په)‌، 62 په‌رله‌مانتاری ئه‌و حزبه‌ چوونە شاره‌كانی وان و دیاربه‌كر و مێردین.

هه‌ده‌په‌ له‌ كۆبوونه‌وه‌ی نائاساییی خۆیدا بڕیاری دا، شه‌ست و دوو په‌رله‌مانتار سه‌ردانی ئه‌و شارانه‌ بكه‌ن، كه‌ سه‌رۆك شاره‌وانییه‌كانیان لادراون و له‌ شوێنی ئه‌وان قه‌یوم دانراون.

په‌رله‌مانتارانی هه‌ده‌په‌ راشیده‌گه‌یه‌نن، ئه‌وان له‌ خه‌بات و تێكۆشانی دیموكراسی به‌رده‌وام ده‌بن و رێگه‌ به‌ به‌رده‌وامبوونی سته‌مكاران ناده‌ن.

دوێنێ دووشەممە 19/08/2019، تورکیا سەرۆکی شارەوانییەکانی دیاربەکر، وان و مێردینی بە تۆمەتی پەیوەندیان بە تیرۆرەوە دوورخستەوە و ژمارەیەک ئەندام هەدەپەشی دەستگیر کرد.

کۆدی هەواڵنێر: 60101

News Code 85815

Your Comment

You are replying to: .
captcha