وتەبێژی حكوومەتی هەرێم: ئامادەین داهاتی 250 هەزار بەرمیل نەوتی رۆژانە رادەستی بەغدا بكەین

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- وتەبێژی حكوومەتی هەرێم رایگەیاند، ئامادەن داهاتی 250 هەزار بەرمیل نەوتی رۆژانە رادەستی بەغدا بكە نو هاوكات فەرمانبەرانیشی دڵنیا كردەوە كە لەكاتی خۆیدا مووچە دابەش دەكرێت.

کوردپرێس:

ڕۆژی دووشەمە 19ی ئابی 2019 جووتیار عادل وتەبێژی حكومەتی هەرێم لە كۆنفرانسێكی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند: لەگەڵ بەغدا لە گفتوگۆداین و لەسەر چەندین پرسیش هاوڕاین، پەیوەندیی بەردەوامیش لە نێوانماندا هەیەو چەند لیژنەیێكی تەكنیكی دروست كراون بۆ چارەسەركردنی سەرجەم كێشەكان.

وتەبێژی حكوومەتی هەرێم، ئامادەییی هەرێمی كوردستانیشی دەربڕی بۆ پابەندبوون بە یاسای بودجەی عیراق و وتی: ئامادەین ئەو بڕە نەوتەی كە عیراق داوای دەكات، كە 250 هەزار بەرمیلە لە رۆژێكدا، داهاتەكەی بدەینە حكوومەتی بەغدا.

ناوبراو هێمای بۆ ئەوش ەكرد، بەپێی یاسای بودجەی پێویستە بەغدا لە ساڵێكدا زیاتر لە 12 ترلیۆن دیناربۆ هەرێم رەوانە بكات، بەلام ئەوەی كە بۆ مووچە لە ساڵێكدا رەوانەی دەكات نزیكەی 5 ترلیۆنە و ئەو 7 ترلیۆنەی كە بەهۆی رادەستنەكردنی داهاتی نەوتەوە رەوانەی ناكات، زۆر زیاترە لە داهاتی 250 هەزار بەرمیل نەوتی رۆژانە.

لەبارەی دەوامی فەرمانبەرانیشەوە وتەبێژی حكوومەت وتی:" لەسەرتاسەری هەرێم بڕیاری ڕێكخستنەوەی دەوام جێبەجێ دەكرێت و ئەركی وەزارەتەكانیشە لەڕێگەی فەرمانگەكانیانەوە بەپێی یاسا جێبەجێكاری ئەو بڕیارە بن، بابەتەكە یاسایییە و ناكرێت كەمتەرخەمی لە جێبەجێكردنیدا بكرێت".

*لە میدیا کوردییەکانی هەرێمی کوردستان وەرگیراوە

News Code 85814

Your Comment

You are replying to: .
captcha