لە سەرەتای ئەمساڵەوە 40 هەزار تەن بەرهەمی ئاژەڵ و پەلەوەر لە سنووری بازرگانەوە ئاڵوگۆڕ کراوە

بەشی ئازەربایجانی ڕۆژئاوا- بەڕێوەبەری ئاژەڵپزیشکیی ماکوو لە لێدوانێکدا ڕایگەیاند لە 4 مانگی یەکەمی ساڵی 98 زیاتر لە 40 هەزار تەن هەموو جۆرە بەرهەمێکی ئاژەڵ و پەلەوەر لە دەروازەی سنووری بازرگانەوە ئاڵوگۆڕ کراوە.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس فاتیمە ئایرم بەڕێوەبەری ئاژەڵپزیشکیی شاری ماکوو ڕۆژی دووشەمە 28ی گەلاوێژ لە لێدوانێکدا ڕایگەیاند لە چوار مانگی یەکەمی ساڵی 1398ەوە بە ڕێژەی 40 هەزار و 560 تەن هەموو جۆرە بەرهەمێکی ئاژەڵان و پەلەوەر لە دەروازەی سنووری بازرگانەوە ئاڵوگۆڕ کراوە.

ناوبراو سەبارەت بە بەرهەمەکانیش گوتی بریتین لەم بەرهەمانەی خوارەوە: هەویری مریشکی بەستوو، گۆشتی ڕەشەوڵاخ و گوێرەکە، خواردن و دانی پەلەوەر، گۆشتی بەستووی مریشک، گۆشتی بەستووی گا و گوێرەکە، پێستە مریشک، هەموو جۆرە شیر و شیرەمەنی.

مەرزی بازرگان دەروازەی ئاڵوگۆڕی بازرگانیی ئێرانە بەرەوە وڵاتانی ئەورووپی کە دەکەوێتە مەودای یەک کیلۆمەتریی قەزای بازرگان لە شاری ماکووی پارێزگای ئازەربایجانی ڕۆژئاوا.

News Code 85811

Your Comment

You are replying to: .
captcha