کوردپرێس:
ڕۆژی دووشه‌ممه 19ی ئابی 2019 دوای ده‌ستگیرکردنی سه‌رۆک شاره‌وانییه‌کانی مێردین، وان و ئامه‌د له‌لایه‌ن هێزه‌کانی تورکیاوه، ناوه‌ندی ئه‌نجومه‌نی ڕاپه‌راندنی هه‌ده‌په له به‌یاننامه‌یێکدا ئیدانه‌ی ئه‌و کاره‌ی حکوومه‌تی تورکیای کرد و به داگیرکاری ئیراده‌ی گه‌ل ناوی برد.
له به‌یاننامه‌که‌دا هاتووه: "داوا له هه‌موو هێزه دیموکراتییه‌کان، هاووڵاتیانی به‌ویژدان، هه‌موو پارته ئۆپۆزسیۆنه‌کان و ڕێکخراوه مه‌ده‌نییه‌کان ده‌که‌ین دژی ده‌سه‌ڵاتێک بوه‌ستنه‌وه که ئیراده‌ی گه‌لی سه‌رکوت کرد و دان به ئیراده‌ی هه‌ڵبژاردنه‌کاندا نانێت."
هه‌روه‌ها له به‌یاننامه‌که‌دا ئاماژه‌ش به‌وه کراوه: "ئه‌مه ته‌نها کێشه‌ی هه‌ده‌په و کورد نییه به‌ڵکوو کێشه‌ی هه‌موو گه‌لی تورکیا و هێزه دیموکراتییه‌کانه بۆیه بێده‌نگ مه‌بن چوونکه بێده‌نگی مانای ڕازیبوونه."
به‌یاننامه‌که هه‌ڵمه‌ته‌که‌ی ئه‌نقه‌ره به داگیرکاری و کووده‌تا ناو ده‌بات و ده‌ڵێت: "ئه‌مه کووده‌تایێکی نوێی سیاسییه و هه‌ڵوێستێکی دوژمنکارانه‌یه دژی ئیراده‌ی گه‌لی کورد. وه‌زاره‌تی ناوخۆ به‌گه‌ڕخه‌ری سه‌رکه‌وتکردنی ماف و ئازادییه‌کانه که ته‌نها تۆزقاڵێکیش ده‌رفه‌تی بۆ دیموکراسی نه‌هێشتوه‌ته‌وه. ئه‌مڕۆ جارێکی‌تر ڕووی هاوپه‌یمانیی ئه‌که‌په و جهههپهمان بینییه‌وه: داگیرکاری ئیراده‌ی گه‌ل و ئه‌نجامدانی توندوتیژی بۆ لابردنی ئه‌و ئه‌نجامانه‌ی هه‌ڵبژاردن که به‌دڵیان نییه."
شایانی باسه؛ به‌ره‌به‌یانیی ڕۆژی دووشه‌ممه 19ی ئابی 2019 هێزه ئه‌منییه‌کانى تورکیا هه‌ڵیانکوتایه سه‌ر بیناى شاره‌وانییه‌کانى ئامه‌د و وان و مێردین و هه‌ریه‌ک له عه‌دنان سه‌لجوق هاوسه‌رۆکى گه‌وره شاره‌وانى ئامه‌د و به‌دیعه ئۆزگۆکچهئهرتان هاوسه‌رۆکى گه‌وره‌شاره‌وانى وان و ئه‌حمه‌د تورک هاوسه‌رۆکى گه‌وره شاره‌وانى مێردینیان -که سه‌ر به هه‌ده‌په‌ن- له کاره‌کانیان دوور خسته‌وه. هه‌روه‌ها باڵه‌خانه‌ى هه‌ر سێ شاره‌وانییه‌که له‌لایه‌ن هێزه ئه‌منییه‌کانه‌وه گه‌مارۆ دراوه.
هاوکات له شوێنى ئه‌وان ئه‌رکى به‌ڕێوه‌بردنى گهورهشارهوانییهکانى ئامه‌د درا به حه‌سه‌ن باسرى گوزه‌ل ئۆغڵو پارێزگارى ئامه‌د، گه‌وره‌شاره‌وانى مێردین درا به مسته‌فا یامان پارێزگارى مێردین و گه‌وره‌شاره‌وانى وانیش درا به محه‌ممه‌د ئه‌مین بیلمه‌ز پارێزگارى وان.
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
Your Comment