بەپێی هەواڵی کوردپرێس، مونا قەهوەچی سكرتێری پەرلەمانی كوردستان بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتیی راگەیاندووە: "حكوومەت و پەرلەمان سوورن لەسەر پەسەندكردنی پڕۆژەیاسای چاكسازی، لەبەر ئەوەی هەموو لایەنەكان لە كاتی بانگەشەی هەڵبژاردندا بەڵێنی چاكسازییان بە خەڵک داوە، بۆیە چاوەڕێ دەكرێت حكوومەت ئەو پڕۆژەیاسایە بۆ ئێمە رەوانە بكات و پەسەند بكرێت لە پەرلەمان و ئەو بەڵێنەی بە خەڵک درابوو، جێبەجێ بكرێت".
ناوبراو باسی لەوەش كرد: " ئێمە داوامان كردووە هەماهەنگی لە نێوان حكوومەت و پەرلەمان لەبارەی ئەو پڕۆژەیاسایەوە هەبێت و هەر كەموكوڕییێكیش هەبێ پیكەوەچارەسەری بكەین، بۆ ئەوەی وەكوو خولی پێشوو نەبێت، كە هاتە پەرلەمان و دواتریش ڕەت كرایەوە و بووە موزایەدەی سیاسی، بەڵام ئێستا حكوومەت ئامادەیی نیشان داوە بۆ هەموو جۆرە هاوكاری و هەماهەنگییێک".
مونا قەهوەچی دەشڵێت: "لە 1-9 پشووی پەرلەمان تەواو دەبێت و تا ئەو كاتیش حكوومەت پڕۆژەیاساكە بۆ ئێمە رەوانە دەكات و ئێمەش لە كاتی دەستپێكردنەوەی كۆبوونەوەكانی پەرلەمان، لەگەڵ فراكسیۆنەكان كۆ دەبینەوە و تاوتوێی ئەو پڕۆژەیاسایە دەكەین و دواتریش لە پەرلەمان پەسەند دەكرێت".
کۆدی هەواڵنێر: 60113
Your Comment