ئێران رەزامەندیی بۆ بەنێودەوڵەتی كردنی چەند مەرزێک لەگەڵ هەرێمی کوردستان دەربڕیوە

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- جێگری پارێزگاری هەڵەبجە رایگەیاندووە كە ئێران بە رەسمی رەزامەندیی دەربڕیوە بۆ ئەوەی مەرزەكانی كێلێ و شوشمێ و تەوێڵە و شێخ ساڵح و پشتە بكرێتە مەرزی نێودەوڵەتیی بازرگانی و گەشتیاری.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، لە بەیاننامەیێكدا كاوە عەلی كەریم جێگری پارێزگاری هەڵەبجە روونی كردوەتەوە، بڕیارە هەردوو لایەنی عێراقی و ئێرانی بەم نزیكانە كۆبوونەوەیێكی هاوبەش لەوبارەیەوە ئەنجام بدەن.

كاوە عەلی كەریم باسی لەوەش كردووە كە سەرۆكایەتیی كۆماری ئێران لە 20ی ئەم مانگەدا بڕیارێكی رەسمی لەوبارەیەوە دەردەكات و تیایدا رەزامەندی پیشان دەدات بۆ بەنێودەوڵەتی كردنی چەند مەرزێكی هاوبەش لەنێوان هەرێم و ئێران.

ناوبراو روونیشی كردوەتەوە كە دواتر ئەو رەزامەندییەی حكوومەتی ئێران دەگەیێنرێتە لایەنە پەیوەندیدارە عێراقییەكان و دەستەی رێڕەوە سنوورییەكان، ئەمەش بەوپێیەی كە بڕیاری كۆتایی دەگەڕێتەوە بۆ هەردوو حكوومەتی عێراق و ئێران.

کۆدی هەواڵنێر: 60113

News Code 85788

Your Comment

You are replying to: .
captcha