وەزیری دەرەوەی ئێران و جێنشینی کوەیت کۆ بوونەوە

بەشی ئێران- محەمەد جەواد زەریف وەزیری دەرەوەی کۆماری ئیسلامیی ئێران کە سەردانی کوەیتی کردووە پێش نیوەڕۆی ئەمڕۆ لەگەڵ نەواف جابر سەباح جێنشینی کوەیت کۆ بوویەوە.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، لەم دیدارەدا جێنشینی کوەیت سەرەتا بەخێرهاتنی وەزیری دەرەوەی ئێرانی کرد و ڕایگەیاند ئەمیری کوەیت پێیخۆش بووە لە کۆبوونەوەکەدا بەشدار ببێت بەڵام بەهۆی نەخۆشینەوە نەیتوانیوە.

نەواف جابر سەباح ڕایگەیاند بەرژەوەندییەکانی ناوچەکە لەهەموو شتێک گرینگترە و ئێمە هەمیشە ئامادەین بۆ گفتوگۆ.

زەریف لەم دیدارەدا هیوای سەلامەتی و زووچاکبوونەوەی بۆ ئەمیری کوەیت خواست و وتی ئەوان یەکێک لە سەرکردە تێگەیشتووەکانی ناوچەکەن.

وەزیری دەروەی کۆماری ئیسلامیی ئێران وتیشی پێوەندییەکانی نێوان ئێران و کوەیت دۆستانە و برادەرانەیە و ئێمە خوازیاری گەشەپێدان بە پێوەندییەکانی نێوان دوو وڵاتین.

زەریف ئاماژەشی بە گۆڕانکارییەکانی ئەمدواییە لە ناوچەکەدا و وتی ئێمە و ئێوە دەمێنینەوە و بێگانەکان دەڕۆن.

کۆدی هەواڵنێر: 60113

News Code 85777

Your Comment

You are replying to: .
captcha