بەپێی هەواڵی کوردپرێس، هێمن هەورامی ئەندامی سەرکردایەتیی پارتی و ڕاوێژکاری بارزانی لە وتارێکیدا نووسیویەتی: "دەکرێت جێبەجێ کردنی ئەنجامەکانی ڕیفراندۆم سڕ بکرێت، یان دوا بخرێت، بەڵام هیچ دامەزراوەیێک، شەرعییەت و توانای هەڵوەشانەوەی بڕیاری گەلی کوردستانی نییە. بڕیاری ڕێزگرتنی حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە ڕاڤەی ماددەی یەکەمی دەستووری عێراق، لە لایەن دادگای فیدراڵیەوە، بە مانای هەڵوەشاندنەوەی ڕیفراندۆم نییە".
هەورامی ئاماژەی بۆ ئەوەش کردووە کە بارزانی بەر لە ڕیفراندۆم وتوویەتی، ڕیفراندۆم بکرێت و نەکرێت، بەرنامەی دەسەڵاتدارانی بەغدا پەلاماری کوردستان و داگیرکردنەوەی ناوچە کوردستانییەکانە.
هێمن هەورامی نووسیویەتی: "هێزی عەبادی لە بێ هەڵوێستیی کۆمەڵگای نێودەوڵەتی و دەستکێشە ناوخۆییەکەی خیانەتی ١٦ی ئۆکتۆبەر بوو. ئەم دۆخە کاتییە و ناوچە کوردستانییە داگیرکراوەکان بە هیچ شێوەیێک، چۆن تەعریب و تەبعیس و تەهجیری ٣٥ ساڵەی دەسەڵاتی بەعسییەکان ناسنامەی کوردستانییەتی نەگۆڕی، ئێستاش داگیرکاری و سەپاندنی ئەمری واقیع نەک هەر سەرناگرێت، بەڵکوو زووتر لە ناو دەبرێت".
کۆدی ههواڵنێر: 60113
Your Comment