پارتی نیەتی عەبادی بۆ ناردنی مووچە ئاشكرا دەكات

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- پارتی دیموكرات لە سەر ناردنی بودجە و مووچەی هەرێم لە لایەن بەغداوە هاتە دەنگ و ئەندامێكی سەركردایەتیی ئەو حزبەش رای دەگەیەنێت: عێراق مووچەی فەرمانبەران نانێرێت و نیەتی نییە.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، هیوا ئەحمەد ئەندامی سەركردایەتیی پارتی دیموكراتی كوردستان ڕای گەیاند: تا ئێستا عێراق جددی نییە لە پێدانی مووچە و بودجەی و نییەتی ناردنی شایستە داراییەكانی هەرێمی كوردستانی نییە، بۆیە پێم وانییە بەغدا مووچە بنێرێت.

سەبارەت بە جەخت كردنەوەكانی سەرۆک وەزیرانی عێراق بۆ ناردنی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم، سەركردایەتییەكەی پارتی وتی: وتەكانی حەیدەر عەبادی تەنها بریتییە لە فشار و موزایەدە بەرامبەر بە حكوومەتی هەرێم، تەنها مەبەستیشی ئەوەیە كە خەڵكی كوردستان لە حكوومەتی هەرێم نیگەران بكات بەوەی كە بەغدا ئامادەیە مووچە بدات، بەڵام ئەوە حكوومەتی هەرێمە كە نایەوێت.

دەربارەی نەبوونی فشار لە لایەن ئەمریكا و بەریتانیا بۆ سەر بەغدا، هیوا ئەحمەد وتی: لە دوای رووداوەكانی 16ی ئاکتەوبر، بڕوام بە ئەمریكا و بەریتانیا نەماوە و رەشبینم، چوونكە ئەوان بەدوای بەرژەوەندیی خۆیاندا دەگەڕێن، بەڵام ئەوەی جێگەی ئومێدە، وڵاتانی فەرەنسا و ئەڵمانیا و رووسیایە كە پێدەچێت فشار دروست بكەن.

کۆدی هه‌واڵنێر: 60113

News Code 8563

Your Comment

You are replying to: .
captcha