نێچیرڤان بارزانى نامه‌یێكى له‌ سكرتێرى گشتیى نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كانه‌وه‌ پێگه‌یشت

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- ئه‌نتۆنیۆ گۆتێرێس، سكرتێرى گشتیى نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان له‌ نامه‌یێكدا بۆ نێچیرڤان بارزانى سه‌رۆک وه‌زیرانى هه‌رێمى كوردستان، پشتگیریى خۆى بۆ دیالۆگێكى سیاسى له ‌نێوان هه‌رێمى كوردستان و عێراقى فیدراڵ له ‌سه‌ر بنه‌ماى ده‌ستوور ده‌ر‌بڕى.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، له‌ دیدارێكدا یان كۆبیش نوێنه‌رى تایبه‌تى سكرتێرى گشتیى نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان له‌ عێراق نامه‌كه‌ى گه‌یانده‌ نێچیرڤان بارزانى و تیایدا خۆشحاڵیى خۆى ده‌ربڕیوه‌ به‌وه‌ى كه‌ حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان و حكوومه‌تى فیدراڵى عێراق له‌ چه‌ندین بۆنه‌دا ئاماده‌ییى خۆیان بۆ گفتوگۆ نیشان داوه‌.

گۆتێرس ئاماده‌ییى نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كانى بۆ هاوكارى له‌ گفتوگۆى نێوان هه‌ردوولادا ده‌ربڕیوه‌ و ده‌ڵێت: هه‌ردوولا هان ده‌ده‌م كه‌ هه‌نگاوى پێویست بنێن بۆ دابین كردنى زه‌مینه‌یێكى له‌بار له‌ پێناو ده‌ست پێكردنى دانووستانێكى ڕاسته‌قینه‌. هه‌روه‌ها دووپاتى كردۆته‌وه‌ كاتێک كه‌ هێشتا هه‌ڕه‌شه‌ى داعش له‌ سه‌ر ناوچه‌كه‌ ماوه‌، له ‌پێناو ئاشت بوونه‌وه‌ى نیشتمانى و دابین كردنى زیاترى سه‌قامگیریدا، ده‌بێ له‌م دۆخه‌دا ڕێ له‌ ناسه‌قامگیرى بگیرێت.

له‌ دیداره‌كه‌دا یان كۆبیش ده‌ستخۆشی له‌ هه‌وڵه‌كانی هه‌ولێر و به‌غدا بۆ كه‌م كردنه‌وه‌ی گرژییه‌كان كرد و هه‌موو هاوكارییێكى نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كانی له‌مباره‌یه‌وه‌ نیشان دا. نێچیرڤان بارزانیش سوپاسی سه‌ردانه‌كه‌ و نامه‌ى سكرتێری گشتیی نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كانی كرد، جه‌ختیشی له‌وه‌ كرده‌وه‌ كه‌ هه‌رێمی كوردستان وه‌ک هه‌میشه‌ ئاماده‌یه‌ هه‌موو كێشه‌كان له‌گه‌ڵ عێراق به‌ دیالۆگ و له‌ چوارچێوه‌ى ده‌ستووردا چاره‌ بكات.

کۆدی هه‌واڵنێر: 60113

News Code 8560

Your Comment

You are replying to: .
captcha