به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، په‌یمانگه‌ی ستراتفۆر که کاری شرۆڤه و شی­کردنه‌وه‌ی دۆخی ناوچه جیاوازه‌کانی جیهانه، راپۆرتێکی کورت سه‌باره‌ت به ناکۆکییه‌کانی هه‌رێم و عێراق پاش کۆنتڕۆڵ بوونه‌وه‌ی ناوچه جێناکۆکییه‌کانی له لایه‌ن ده‌وڵه‌تی فیدڕاڵه‌وه بڵاو ده‌کاته‌وه.
ئه‌م ڕێکخراوه‌یه له‌و بڕوایه دایه به‌یاننامه‌ی حکوومه‌تی هه‌رێمی کوردستان که تێیدا حوکمی دادگه‌ی فیدڕاڵی عێراقی قبووڵ کردووه که هیچ ناوچه‌یێکی عێراق مۆڵه‌تی جیابوونه‌وه له‌و وڵاته به‌پێی ده‌ستووری نییه، به‌ستێنێکی گونجاوه بۆ نزیک بوونه‌وه‌ی هه‌ولێر و به‌غدا و چاره‌سه‌رکردنی کێشه‌کانی نێوان کورد و حکوومه‌تی ناوه‌ندی.
ستراتفۆر ده‌ڵێت: قبووڵ بوونی حوکمی دادگه‌ی فیدڕاڵی عێراق له لایه‌ن هه‌رێمه‌وه به واتای هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی ئه‌نجامی گشت‌پرسیی سه‌ربه‌خۆیی له هه‌رێمی کوردستان که سه‌دا 30ی خه‌ڵک ده‌نگی ئه‌رێیان پێدابوو. هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی گشتپرسی یه‌کێکه له داوا سه‌ره‌کییه‌کانی حکوومه‌تی ناوه‌ندی بۆ ده‌ست­پێکردنه‌وه‌ی گفتوگۆکانی نێوان هه‌ولێر و به‌غدا.
به‌مانه‌شه‌وه، ستراتفۆر وای بۆ ده‌چێت حه‌یده‌ر عه‌بادی بۆ سه‌رکه‌وتن له هه‌ڵبژاردنه‌کانی به‌رده‌م هه‌وڵ ده‌دات درێژه به ڕه‌وتی دژه کوردی خۆی بدات به‌ڵام ئه‌مه به‌و مانایه نییه ده‌وڵه‌تی ناوه‌ندی نایه‌وێت له پشتی په‌رده‌وه یان خۆ به ڕاشکاویشی له‌گه‌ڵ هه‌رێمی کوردستان دانوستاندن بکات. دیاره به‌غدا به ئاوڕدانه‌وه له پێگه‌ی لاوازی نیچێرڤان بارزانی هه‌وڵ ده‌دات زۆرترین پشک له هه‌رێم بسێنێت.
له کۆتاییی ڕاپۆرته‌که‌دا ئاماژه به‌وه‌ش کراوه له ئێستادا هه‌رێمی کوردستان به هۆی فشاره‌کانی به‌غدا و لاوازبوونی خۆی ناچاره ڕوو له ده‌ره‌وه و یارمه‌تییه‌کانی بیانی وه‌ک ئه‌مریکا و تورکیا بکات.
کۆدی هه‌واڵنێر: 60104
Your Comment