به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، بڕیاره کۆنسێرته‌که کاتژمێر 8:30 شه‌وی دووشه‌ممه/ 29ی گه‌ڵاڕێزان له‌لایه‌ن ڕێکخراوی قوقنووسهوه و له‌سه‌ر ئه‌رکی محه‌مه‌د حسێن تووتوونچیان له ته‌لاری وه‌زاره‌تی ناوخۆی ئێران به‌ڕێوه بچێت و سه‌رجه‌م داهاته‌که‌شی سه‌رفی یارمه‌تی گه‌یاندن به لێقۆماوانی بوومه‌له‌رزه‌ی ئه‌م دواییه‌ی پارێزگای کرماشان بکرێت.
مامۆستا نازری هاوخه‌می و هاوده‌ردیی خۆی له‌گه‌ڵ هاووڵاتییان و هاوزمانانی کوردی ده‌ربڕی و له‌باره‌ی کۆنسێرتهکهشهوه وتی: ڕاسته ئێمه ناتوانین هه‌موو کێشه‌کان چاره‌سه‌ر بکه‌ین به‌ڵام به گوێره‌ی توانای خۆمان ده‌توانین سووچێکی ئه‌و باره قورسه بگرین.
شیاوی ئاماژه‌یه؛ لایه‌نگرانی ئه‌و کۆنسێرته ده‌توانن بۆ کڕینی پسووله‌ی کۆنسێرته‌که سه‌ردانی ماڵپه‌ڕی www.iranconcert.com بکه‌ن.
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
Your Comment