بە ئەمریکامان گوت ئەگەر بەشە بودجەی کوردستان لە 17% کەم بکرێتەوە، دەکشێینەوە

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- سەرۆکی فراکسیۆنی یەکێتی لە پەرلەمانی عێراق ئاشکرای دەکات، لە کۆبوونەوەیێکدا لەگەڵ باڵیۆزخانەی ئەمریکا لە بەغدا بە شاندی ئەمریکییەکەیان راگەیاندووە، ئەگەر لە 17%ی پشکی کوردستان لە بودجەی فیدراڵی کەم بکرێتەوە، دەکشێنەوە.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، ئارێز عەبدوڵڵا، سەرۆکی فراکسیۆنی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە پەرلەمانی عێراق رای گەیاند: ئێمە بەناوی هەموو فراکسیۆنەکانەوە بە هەموو لایەنەکانمان راگەیاندووە و بە باڵیۆزخانەی ئەمریکاشمان گوتووە ئەگەر بەشە بودجەی کوردستان لە 17% کەمتر بێ، لە بەغدا دەکشێینەوە.

فراکسیۆنی پارتی دیموکراتی کوردستان سوورە لە سەر بڕیاری بەشداری نەکردنی لە دانیشتنەکانی پەرلەمانی عێراقدا. عەرەفات کەرەم، سەرۆکی فراکسیۆنی پارتی دەڵێت: "هێشتا بڕیای چوونەوەمان بۆ بەغدا نەداوە، فراکسیۆنەکانی دیکەش لە بەغدان بەڵام هەموویان بەشداری کۆبوونەوەکان نابن، ئەگەر گفتوگۆ لە نێوان هەولێر و بەغدا دەست پێبکات ئەو کاتە دەچینەوە بەغدا".

موسەننا ئەمین، سەرۆکی فراکسیۆنی یەکگرتووی ئیسلامیی کوردستان لە پەرلەمانی عێراق ئاماژە بەوە دەکات، نەرمی نواندن لە لایەن بەغداوە هەیە، بەڵام نازانن ئەوە تاکتیکە یان سیاسەتێکی نەگۆڕە و دوای هەڵوێستە نێودەوڵەتییەکان دروست بووە.

لە بارەی گفتوگۆی هەولێر و بەغدا، سەرۆکی فراکسیۆنی یەکگرتووی ئیسلامی دەڵێت: پێویستە ئەو شاندەی دەچێتە بەغدا شاندی حکوومەتی هەرێمی کوردستان بێ بەڵام نوێنەری هەموو خەڵک و لایەنەکانی کوردستانی تێدا بێ، ئەو کاتە پشتگیریی دەکەن.

سەرچاوە: ڕووداو

کۆدی هه‌واڵنێر: 60113

News Code 8545

Your Comment

You are replying to: .
captcha