به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، حه‌سه‌ن جیهاد له گفتوگۆ له‌گه‌ڵ که‌ناڵی ته‌له‌فزیۆنیی "هنا بغداد"دا ئاماژه‌ی به‌وه کرد تاکوو ئێستا هیچ نیشانه‌یێک له ده‌ست پێکردنی گفتوگۆی نێوان هه‌ولێر- به‌غدا نابینرێت و ده‌ریشی‌بڕی: به دوای ڕووداوه‌کانی ئه‌م دواییه‌ی که‌رکووک، ته‌عامولی ده‌وڵه‌تی فیدڕاڵ له‌گه‌ڵ حکوومه‌تی هه‌رێمی کوردستان سه‌ختگیرانه و ته‌نگه‌ژه‌خولقێنه.
ناوبراو هۆشداری دا ئه‌گه‌ر داپه‌ڕی ته‌نگه‌ژه‌خولقێنی به‌غدا دژ به هه‌رێمی کوردستان درێژه‌ی ببێت ئێمه له پڕۆسه‌ی سیاسیی عێراق ده‌چینه ده‌ره‌وه.
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
Your Comment