به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، عه‌بدولڕه‌زا ڕه‌حمانی فه‌زڵی له کۆبوونه‌وه‌ی فه‌رمیی ڕۆژی چوارشه‌ممه/ 24ی گه‌ڵاڕێزانی په‌رله‌مانی ئێران ڕاپۆرتێکی خوێنده‌وه و ڕه‌وتی فریاگوزاری و خزمه‌تگوزاری له ناوچه لێقۆماوهکانی بوومه‌له‌رزه‌ی کرماشانی شی کرده‌وه و وێڕای سه‌ره‌خۆشی کردن له به‌جێماوانی ئه‌و ڕووداوه دڵته‌زێنه ئاشکرای کرد: پاش ڕوودانی بوومه‌له‌رزه‌که ئه‌رکه‌کان دیاری کران و ڕه‌وتی یارمه‌تی گه‌یاندن له شاره جۆربه‌جۆره‌کاندا خرایه ئه‌ستۆی ئه‌رته‌شی کۆماری ئیسلامیی ئێران و گونده‌کانیش سپێردران به سوپای پاسداران.
وه‌زیری ناوخۆ هه‌روه‌هاش زیادی کرد: ئه‌رکی نیشته‌جێ کردنی لێقۆماوانی بوومه‌له‌رزه وه‌ئه‌ستۆی ڕێکخراوی خانووبه‌ره‌ی کۆماری ئیسلامیی ئێران ده‌بێت و قه‌رارگای خاته‌مولئه‌نبیا و کۆمیته‌ی ئیمدادی ئیمام خومه‌ینییش بۆ چێ‌کردنی ماڵه ڕووخاوه‌کان له گونده‌کاندا ئاماده‌ییی خۆیان ڕاگه‌یاندووه.
ڕه‌حمانی فه‌زڵی ئه‌وه‌شی ئاشکرا کرد: "بنیاد مستضعفان"یش ئاماده‌ییی خۆی ڕاگه‌یاندووه چیمه‌نتۆی پێویست بۆ چێکردنه‌وه‌ی خانووه ڕووخاوه‌کان دابین بکات که به گوێره‌ی به‌راورده‌کان 100 هه‌زار تۆنی پێویسته.
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
Your Comment