به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، ئایه‌توڵڵا خامنه‌یی ڕێبه‌ری باڵای شۆڕش له‌و دانیشتنه‌دا جه‌ختیان کرده‌وه: هاوخه‌مییه‌کان ده‌بێت به کرداری بێت و یارمه‌تی گه‌یاندن به خه‌ڵکی لێقۆماو به هه‌موو تواناوه به‌رده‌وام بێت.
ڕێبه‌ری باڵای شۆڕش زیادیان کرد: کاره‌ساتی له‌ده‌ستدانی ئازیزانی بنه‌ماڵه تاڵ و دڵته‌زێنه به‌ڵام هیوای ئه‌وه ده‌خوازین خودای په‌روه‌ردگار سه‌بووری و سوکنایی به دڵی بنه‌ماڵه ئازیهتبارهکان بدات و چاویان به ڕه‌حمه‌ت و که‌ره‌می خۆی ڕۆشن بکاته‌وه.
به‌ڕێزیان جه‌ختیان کرده‌وه: ئه‌م خوێنی خۆشه‌ویستی و هاوخه‌مییه که به ده‌ماری کۆمه‌ڵگای ئیسلامی‌دا ده‌گه‌ڕێت ڕووداو و کاره‌ساتی له‌و چه‌شنه کاری تێدا ده‌کات و ئه‌و ڕووداوانه وا ده‌که‌ن هه‌مووان بێنه سه‌ر هێڵ و یارمه‌تیی خۆیان بگه‌یێنن. هیوادارین به‌هۆی ئه‌م محه‌به‌ت و برایه‌تیه‌وه به‌ره‌که‌تی خودا بڕژێته سه‌ر خه‌ڵکی بوێر و به‌شه‌ره‌فی کرماشان و هه‌موو گه‌لانی ئێران‌دا.
ئایه‌توڵڵا خامنه‌یی ڕووداوی بوومه‌له‌رزه‌که‌یان به ئه‌زموونێکی خودا زانی و وتیان: ئه‌و کاره‌ساته مه‌یدانێکه بۆ به‌جێهێنانی ئه‌رکی به‌رپرسان و له‌و دوو ڕۆژه‌شدا به‌ڕێوه‌به‌ران و به‌رپرسان به تایبه‌ت سه‌رۆک کۆماری به‌ڕێز چوونه نێو خه‌ڵکی لێقۆماو و هاوخه‌مییان نواند و هیوادارین ئه‌و هاوخه‌مییه بچێته قۆناغی کردارییه‌وه و یارمه‌تی گه‌یاندن به هاووڵاتییان به هه‌موو تواناوه به‌رده‌وام بێت بۆ ئه‌وه‌ی تۆزێک له داخ و سه‌ختیی ژیانی هاووڵاتییان سووک بکرێت.
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
Your Comment