جۆرێک له‌ خۆشبینی هه‌یه‌ که‌ کێشه‌ی نێوان هه‌رێم و به‌غدا چاره‌سه‌ر بکرێت

به‌شی عێراق و هه‌رێمی کوردستان- مه‌حموود عوسمان سیاسه‌توانی کورد باس له‌وه‌ ده‌کات هه‌ندێک گفتوگۆ سه‌باره‌ت به‌ دیاری‌کردنی لێژنه‌یێک بۆ دانووستاندن له‌گه‌ڵ به‌غدا له‌ ناو پارته‌ کوردستانییه‌کاندا هه‌یه‌.

به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، مه‌حموود عوسمان وێڕای ئاماژه‌ به‌وه‌ی له‌ ئێستادا جۆرێک له‌ خۆشبینی هه‌یه‌ که‌ کێشه‌ی نێوان هه‌ولێر و به‌غدا چاره‌سه‌ر بکرێت وتی: پارته‌کانی کوردستان خه‌ریکی گفتوگۆن بۆ پێکهێنانی لێژنه‌یێک تاوه‌کوو سه‌ردانی به‌غدا بکات و ده‌ست بکاته‌ دانووستاندن بۆ چاره‌سه‌رکردنی کێشه‌کان.

عوسمان جه‌ختی کرده‌وه‌ به‌ بێ گفتوگۆ کێشه‌ و گرفتی نێوان هه‌ولێر و به‌غدا چاره‌سه‌ر نابێت و زیادی کرد: کورده‌کان خه‌ریکی لێکۆڵینه‌وه‌ن سه‌باره‌ت به‌ ڕێگا پێشنیارکراوه‌کان و داواکارییه‌که‌ی سه‌لیم جه‌بووری بۆ گه‌ڕانه‌وه‌ی تێکڕای نوێنه‌رانی په‌رله‌مانی هه‌رێم بۆ به‌غدا و درێژه‌دان به‌ چالاکییه‌کانیان.

سه‌رچاوه‌: که‌ناڵی ته‌له‌فزیۆنیی "دیجله‌"ی عێراق

کۆدی هه‌واڵنێر: 60103

News Code 8507

Your Comment

You are replying to: .
captcha