بەپێی هەواڵی کوردپرێس، لایەنە بەشدار بووەکانی ناو کۆبوونەوەکە هاوڕا بوون لە سەر ئەوەی کە فشار بخرێتە سەر لیستی برایەتی لە ئەنجومەنی پارێزگا تا بە زووترین کات کۆ ببنەوە بۆ یەکلایی کردنەوەی چارەنووسی پارێزگار کە ئێستا عەرەبێک بە وەکالەت ئەو پۆستە بەڕێوە دەبات.
لە بەشێكی تری کۆبوونەوەکەدا داوا کراوە کە بەرپرسانی باڵای حزب و لایەنە کوردییەکان لە کەرکووک کۆ ببنەوە تا ببێتە پاڵپشتێکی مەعنەوی بۆ ئەوەی داواکردنەوەی پۆستی پارێزگار بەهێزتر بێ لە لایەن کوردەوە.
ڕزگار عەلی کە ئەندامی مەکتەبی سیاسیی یەکێتییە و پاڵێوراوی یەکێتیشە بۆ پۆستی پارێزگاری کەرکووک دەڵێت: گەر لایەنەکانی ناو ئەنجومەنی پارێزگا کۆ ببنەوە و بڕیار بدەن، ئەوا پۆستی پارێزگاری کەرکووک هەر زوو یەکلایی دەبێتەوە.
مشت و مڕەکانی ئێستای کورد بۆ پۆستی پارێزگاری کەرکووک لە دەست ئەندامانی ئەنجومەنی پارێزگادایە بەتایبەت لیستی برایەتی کە هەر ئەندامە و لە سەر پشکی حیزبێکی کوردییە، بۆیە نەگەڕانەوەی بەشێک لە لایەنە کوردییەکان بۆ کەرکووک وای کردووە کە تا ئێستا لیستی برایەتی کۆ نەبێتەوە تا پۆستی پارێزگاری کەرکووک یەکلایی بکرێتەوە.
کۆدی ههواڵنێر: 60113
Your Comment