به‌غدا مامه‌ڵه‌ی دووفاقی له‌گه‌ڵ هه‌ولێر و کورد ده‌کات

به‌شی عێراق و هه‌رێمی کوردستان- سه‌رۆک وه‌زیرانی هه‌رێمی کوردستان داوا له‌ حکوومه‌تی ناوه‌ندی ده‌کات بیر له‌ سه‌قامگیری و ئاسایشی عێراق و هه‌رێمی کوردستان بکاته‌وه‌ و به‌غداش به‌وه‌ تۆمه‌تبار ده‌کات که‌ مامه‌ڵه‌ی دووفاقی له‌گه‌ڵ هه‌ولێر و کورد ده‌کات.

به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، نێچیرڤان بارزانی سه‌رۆک وه‌زیرانی هه‌رێمی کوردستان به‌ سۆمه‌ریه‌ نیووزی وتووه‌: ده‌بێت به‌غدا بیر له‌ سه‌قامگیری و ئاسایشی عێراق و هه‌رێمی کوردستان بکاته‌وه‌ چوونکه‌ جگه‌ له‌ گفتوگۆی نێوان به‌غدا و هه‌ولێر هیچ بژارده‌یێکی‌تر بۆ جێگیر کردنی ئاسایش و سه‌قامگیری نییه‌.

بارزانی سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی ڕه‌شنووسی بودجه‌ی ساڵانه‌ی 2018ی عێراق به‌ خراپ وه‌سف ده‌کات ده‌ڵێت: به‌غدا به‌ په‌سه‌ند کردنی ئه‌و ڕه‌شنووسه‌ به‌نیازه‌ قه‌باره‌ی سیاسیی هه‌رێمی کوردستان له‌ ناو به‌رێت.

ناوبراو وێڕای ئاماژه‌ به‌وه‌ی هه‌رێمی کوردستان پێداگره‌ له‌سه‌ر مافی خۆی بۆ وه‌رگرتنی پشکی له‌سه‌دا 17ی بودجه‌ زیادی کرد: به‌غدا ته‌عامولی دووفاقی له‌گه‌ڵ هه‌ولێر ده‌کات چوونکه‌ له‌لایێکه‌وه‌ به‌ خه‌ڵکی کوردستان ده‌ڵێت ماف و مووچه‌یان دابین ده‌کات به‌ڵام له‌لایێکی دیکه‌وه‌ بۆ سڕینه‌وه‌ی قه‌باره‌ی سیاسیی هه‌رێمی کوردستان کار ده‌کات.

کۆدی هه‌واڵنێر: 60103

News Code 8492

Your Comment

You are replying to: .
captcha