به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، سه‌رهه‌نگ مه‌جید موحێبعه‌لی فه‌رمانده‌ی ئینتیزامیی شاری بۆکان وتی: ڕۆژی دووشه‌ممه/ 22ی مانگی گه‌ڵاڕێزان له جاده‌ی بۆکان- مه‌هاباد (ده‌وروبه‌ری گوندی ئێختتار) ئۆتۆمبێلێکی جۆری ئێل-90 و ئۆتۆمبێلێکی جۆری پراید لێکیان دا.
ناوبراو وتیشی: له‌و ڕووداوه‌دا سه‌رنشین و شۆفێری ئۆتۆمبێلی جۆری پراید گیانیان له‌ده‌ست دا و شۆفێر و سه‌رنشینی ئۆتۆمبێلی جۆری ئێل-90 بریندار بوون که بۆ نه‌خۆشخانه گواسترانه‌وه.
فه‌رمانده‌ی ئینتیزامیی شاری بۆکان جه‌ختی کرد: ئه‌و ڕووداوه به بۆنه‌ی ئاوڕنه‌دانه‌وه له فه‌رمان و چاودێریی پۆلیس و سه‌ره‌نج نه‌دانی پێشه‌وه‌ی جاده‌که ڕووی داوه.
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
Your Comment