به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، ئارۆن لۆند توێژه‌ری پرسی سووریا له په‌یمانگای سه‌ده‌ی 21 له‌باره‌ی دۆخی کورده‌کانی سووریاوه پاش شکستی داعش و ته‌عامولی ئه‌وان له‌گه‌ڵ حکوومه‌تی سووریا به ماڵپه‌ڕی ئه‌لجه‌زیره‌ی وتووه: تا ئێستا هیچ مه‌ترسییێک هه‌ڕه‌شه له کورده‌کان ناکات.
ناوبراو زیادی کردووه: کورده‌کان ده‌ستیان داوه‌ته دامه‌زراندنی هه‌ندێک ڕێکخراوه و که‌سیش ناتوانێت پێش به کورده‌کان بگرێت له‌پێناو په‌ره‌پێدانی ئه‌و دامه‌زراوانه‌ی خۆیان به‌ڵام به‌و حاڵه‌شه‌وه پێکهێنانی ئابوورێکی چالاک و پایا کێشه‌یێکی هه‌ره‌گه‌وره‌ی کورده‌کانه. ئه‌و ناوچانه‌ی له‌ژێر کۆنتڕۆڵی کورده‌کاندان سامانی سروشتیی ده‌وڵه‌مه‌ندی تێدایه و به‌ستێنی پێویست بۆ فراوان کردنی که‌رتی وهرزیاریی تێدا ڕه‌خساوه به‌ڵام ئه‌وان بۆ ئه‌وه‌ی ده‌ستیان به ده‌ره‌وه ڕابگات و پێکهاته‌ی پێویست دابمه‌زرێنن پێویستیان به حکوومه‌تی ناوه‌ندیی سووریا ده‌بێت.
ئه‌و کارناسه ئاماژه به‌وه‌ش ده‌کات ئیتیفاقی نێوان کورده‌کان و دیمه‌شق به‌ستراوه به زۆر فاکته‌ری جۆربه‌جۆره‌وه له‌وان: سیاسه‌تی ئه‌مریکا، هه‌ڵوێستی تورکیا و ڕووسیا. له‌لایێکی دیکه‌شه‌وه به‌رپرسانی دیمه‌شق نیسبه‌ت به پرسی حاکمیه‌ت و سه‌روه‌ریی خاکی سووریا زۆر ههستۆکن.
ڤیلادیمیر وان ویلگنبرگ کارناسی پرسی کورده‌کانیش سه‌باره‌ت به ئه‌گه‌ری دووپات بوونه‌وه‌ی ئه‌وه‌ی له عێراق ڕووی دا و پاشه‌کشێی کورده‌کانی عێراق له ناوچه‌ی ژێر کۆنتڕۆڵی خۆیان پاش پێشڕه‌ویی هێزی عێراقی وتی: به ئاوڕدانه‌وه له‌وه‌ی دیمه‌شق هاوپه‌یمانی ئه‌مریکا نییه مومکینه واشنتۆن پاڵپشتی کورده‌کان بێت له به‌رانبه‌ر دیمه‌شقدا.
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
Your Comment