بەپێی هەواڵی کوردپرێس، نێچیرڤان بارزانی ڕاشی گەیاند: تێبینییەکانمان لە بارەی بودجە بۆ عەبادی ناردوون و ئەو بڕگانەمان دیاری کردوون کە پێمان وایە دەستووریان تێدا پێشێل کراوە.
بارزانی لە بارەی کردنەوەی دەروازەکانیش گوتی: "لەگەڵ بەرپرسانی ئێران لە سەر خەتم و بەڵێنیان داوە سەرجەم دەروازەکان بکەنەوە، چوونکە ئێمە پێمان وایە کردنەوەی دەروازەکان لە بەرژەوەندیی هەردوولایە".
لە بارەی بڕیاری دادگای فیدراڵیش لە سەر گشتپرسی نێچیرڤان بارزانی رای گەیاند: بەپێی دەستوور هیچ پێکهاتەیێک مافی جیابوونەوەی لە عێراق نییە و بە وردی خوێندنەوەمان بۆ بڕیارەکە کردووە و لە رۆژانی داهاتوودا بەفەرمی وەڵامی دەدەینەوە.
سەرۆکی حکوومەتی کوردستان سەبارەت بە گفتوگۆ کردن لەگەڵ بەغداش رای گەیاند: "تێبینییەکانمان لە بارەی بودجە بۆ عەبادی ناردوون و ئەو بڕگانەمان دیاری کردوون کە پێمان وایە دەستووریان تێدا پێشێل کراوە، هیچ وادەیێک بۆ دەست پێکردنی گفتوگۆ لەگەڵ بەغدا دیار نییە و هیچ کاتێکیش بۆ چوونی شاندی کوردستان بۆ بەغدا دیاری نەکراوە".
بارزانی لە بارەی رۆڵی ئەمریکاش لە چارەسەر کردنی کێشەکان وتی: بەداخەوە ئەمریکا لە جیاتی راگرتنی هاوسەنگی، زیاتر لایەنگریی بەغدا دەکات.
هەر لە کۆنگرەکەدا نێچیرڤان بارزانی رای گەیاند: "پێشوازی لە پڕۆەکەی بزووتنەوەی گۆڕان دەکەین و ئامادەین بۆ گفتوگۆ، بڕیارە وەک حیزبیش پارتی سەردانی گۆڕان بکات".
سەرچاوە: تۆڕی میدیاییی ڕووداو
کۆدی ههواڵنێر: 60113
Your Comment