7 بینای مێژوویی به‌هۆی بوومه‌له‌رزه‌وه‌ له‌ ئیلام تووشی خه‌سار بوون

به‌شی ئیلام- به‌ڕێوه‌به‌ری میراتی فه‌رهه‌نگیی شاری ئیلام ڕای‌گه‌یاند: ئه‌گه‌ری ئه‌وه‌ هه‌یه‌ 7 بینای مێژووییی ئه‌و پارێزگایه‌ به‌هۆی بوومه‌له‌رزه‌که‌ی شه‌وی ڕابردووه‌وه‌ خه‌ساریان به‌رکه‌وتووه‌ و دیواری مۆزه‌خانه‌ی کۆنینه‌ناسیی ده‌ڕه‌شاریش درزی تێ بووه‌.

به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، عه‌بدولمالیک شه‌نبه‌زاده‌ له‌وباره‌یه‌وه‌ وتی: پاش بوومه‌له‌رزه‌ی شه‌وی ڕابردوو له‌ ڕۆژئاوای وڵات به‌رپرسانی مۆزه‌خانه‌ی کۆنینه‌ناسیی ده‌ڕه‌شار دۆخه‌که‌یان لێکدایه‌وه‌ و یه‌که‌م هه‌نگاویان بۆ پاراستنی ئاسه‌واری کۆنینه‌ هه‌ڵگرت.

شه‌نبه‌زاده‌ زیادی کرد: یه‌که‌کانی پاراستن و کارناسه‌کانی میرات فه‌رهه‌نگی بۆ تاوتوێ کردنی ڕێژه‌ی خه‌ساره‌کان له‌ ئاسه‌واره‌ مێژوویییه‌کاندا نێردراونه‌ته‌ پارێزگا.

شه‌نبه‌زاده‌ ئاماژه‌یه‌ به‌وه‌ش کرد: ئاسه‌واری مێژووییی پارێزگای ئیلام که‌ له‌ کرماشانه‌وه‌ نزیکن خه‌ساری زیاتریان لێکه‌وتووه‌.

پێشبینیش ده‌کرێت زیاتر له‌ 7 ئاسه‌واری مێژووییی پارێزگای ئیلام که‌ له‌ سنووری کرماشانه‌وه‌ نزیکن خه‌ساری جیدییان لێ که‌وتبێت.

شایانی باسه‌؛ بوومه‌له‌رزه‌یێک به‌ گۆڕی 7.3 ڕیخته‌ر شه‌وی ڕابردوو کاتژمێر 21:48 خوله‌ک به‌شی ڕۆژئاوا و باکووری ڕۆژئاوای ئێرانی هه‌ژاند.

کۆدی هه‌واڵنێر: 60103

News Code 8459

Your Comment

You are replying to: .
captcha