خۆبەڕێوەبەریی هەرێمی کوردستان پاش ڕیفراندۆم کەوتە مەترسییەوە

بەشی جیهان- بیلال وەهاب دەڵێت: پاش پاشەکشێی هەرێمی کوردستان لە ناوچە کێشە لە سەرەکان و کشانەوە بۆ سنوورەکانی پێش 2003 ئەو هەرێمە کەوتە مەترسییەوە.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، بیلال وەهاب توێژەری پەیمانگای ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست لە واشنتۆن بە ئەلمانیتۆری وت: هەرێمی کوردستان کە دەیویست بە تەواوه‌تی سەربەخۆ ببێت پاش کشانەوەی لە ناوچە کێشە لە سەرەکان خۆبەڕێوەبەرییەکەشی کەوتە مەترسییەوە.

ناوبراو زیادی کرد: ئەگەر بەغدا، هەرێمی کوردستان بۆ سنوورەکانی پێش 2003 بگەڕێنێتەوە بەستێنی سەربەخۆ بوونی هەرێم دەڕووخێت، بەڵام ئەگەر هەرێمی کوردستان لەو قۆناغە دەرباز ببێت دەتوانێت سەرل ە نوێ دەست پێبکاتەوە و چاوەڕوانی دەرفەتێکی دیکە بێت بۆ هه‌ستانه‌وه‌.

کۆدی هه‌واڵنێر: 60113

News Code 8458

Your Comment

You are replying to: .
captcha