تەندروستیی کۆسرەت ڕەسووڵ بەرەو باشتربوون دەچێت

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- پزیشکی سەرپەرشتیاری نەشتەرگەریی کۆسرەت ڕەسوول رای‌­گەیاند: کۆسرەت رەسووڵ عەلی لە ژێر چاودێری ورددایە، دۆخی تەندروستی جێگیرە و بەردەوامیش تەندروستی بەرەو باشتربوون دەچێت.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، لە کۆنگرەیێکی رۆژنامەڤانیدا لە نەخۆشخانەی فارووق لە شاری سلێمانی، دارا رەشید، پزیشکی سەرپەرشتیاری نەشتەرگەریی کۆسرەت رەسووڵ جێگری سکرتێری گشتیی یەکێتی رای­‌گەیاند: "تەندروستیی کاک کۆسرەت رەسووڵ جێگیرە، دەتوانێ قسە بکات و کاژێر دوای کاژێریش باشتر دەبێ".

دارا رەشید ده‌ڵێت: "هێشتا کۆسرەت رەسووڵ لە ژێر چاودێری ورددایە و رۆژانی داهاتووش موژدەی دیکە دەدەنە خەڵکی کوردستان لەبارەی باشتر بوونی تەندروستیی کۆسرەت رەسووڵ".

پێشتر چەند نەشتەرگەرییێکی دیکە بۆ کۆسرەت رەسوول کراوە و دارا رەشید دەشڵێت: ئەم نەخۆشییەی نوێیە و تاوەکوو ئێستاش پێویستی نەکردووە بۆ وەرگرتنی چارەسەر رەوانەی دەرەوەی وڵات بکرێت.

سەرچاوە: تۆڕی میدیاییی ڕووداو

کۆدی هه‌واڵنێر: 60113

News Code 8437

Your Comment

You are replying to: .
captcha