پێشمه‌رگه‌ خه‌نده‌ق له‌ ده‌وروبه‌ری هه‌رێمی کوردستان لێ ده‌دات

به‌شی عێراق و هه‌رێمی کوردستان- ئه‌فسه‌رێکی پێشمه‌رگه‌ باس له‌ هه‌وڵی هێزه‌کانی پێشمه‌رگه‌ ده‌کات بۆ هه‌ڵکه‌ندنی خه‌نده‌ق و دروست کردنی سه‌نگه‌ر له‌ ده‌وروبه‌ری شاره‌کانی هه‌رێمی کوردستان به‌ مه‌به‌ستی به‌ره‌نگاری له‌گه‌ڵ هه‌ر جۆره‌ هێرشێکی هێزه‌کانی عێراق.

به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، محه‌مه‌د سوورچی ئه‌فسه‌رێکی هێزی پێشمه‌رگه‌ له‌ گفتوگۆ له‌گه‌ڵ ڕۆژنامه‌ی "القدس العربی"ی له‌نده‌ن ڕای‌گه‌یاند: هێزی پێشمه‌رگه‌ ده‌ستی کردووه‌ به‌ هه‌ڵکه‌ندنی خه‌نده‌ق و دروست کردنی سه‌نگه‌ر بۆ پاراستنی ئاسایشی هه‌رێمی کوردستان و به‌ره‌نگاری له‌گه‌ڵ ئه‌گه‌ری هه‌ر جۆره‌ هێرشێکی هێزه‌کانی عێراق بۆ سه‌ر هه‌رێم.

ناوبراو زیادی کرد: ئێستاکه‌ هێزی پێشمه‌رگه‌ بۆ پاراستنی ئاسایشی هه‌رێمی کوردستان و ڕێگری له‌ هه‌ر جۆره‌ هێرشێک له‌لایه‌ن هێزه‌کانی عێراقه‌وه‌ بۆ سه‌ر هه‌رێمی کوردستان به‌ ته‌واوه‌تی ئاماده‌یه‌.

شیاوی ئاماژه‌یه؛‌ پێشتر جه‌بار یاوه‌ر ئه‌مینداری گشتیی وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌ی هه‌رێمی کوردستان باسی له‌ درێژه‌ی ڕه‌وتی ئاگربه‌ستی نێوان هێزه‌کانی عێراق و پێشمه‌رگه‌ کردبوو.

کۆدی هه‌واڵنێر: 60103

News Code 8435

Your Comment

You are replying to: .
captcha