حكوومه‌تی‌ هه‌رێم له‌باره‌ی‌ هه‌ڵاتنی‌ ئاشتی‌ هه‌ورامی هاته ‌ده‌نگ

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- دوای‌ بڵاو كردنه‌وه‌ی‌ هه‌واڵی‌ هه‌ڵاتنی‌ ئاشتی‌ هه‌ورامی‌، حكوومه‌تی‌ هه‌رێمی‌ كوردستان ڕوونكردنه‌وه‌یێک بڵاو ده‌كاته‌وه.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، عه‌لی‌ حه‌مه‌ساڵح په‌رله‌مانتاری بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان ڕۆژی‌ 9ی ئه‌م مانگه‌ له ‌په‌یجی تایبه‌تی خۆی له‌ تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تیی فه‌یسبووکدا نووسیی: "ڕۆژێک پێش داخستنی فڕۆكه‌خانه‌ی هه‌ولێر و سلێمانی، ئاشتی هه‌ورامی وه‌زیری سامانه‌ سروشتییه‌كان، هه‌رێمی كوردستانی جێهێشتوه ‌و ئێستاش له‌ له‌نده‌نه‌".

سه‌باره‌ت به‌و مقۆمقۆیانه‌ش، سه‌فین دزه‌یی وته‌بێژی‌ فه‌رمیی حكوومه‌تی‌ هه‌رێمی‌ كوردستان له ‌لێدوانێكی‌ تایبه‌تدا ڕایگه‌یاند، "ئاشتی‌ هه‌ورامی‌ هه‌ڵنه‌هاتووه‌ و ئه‌و هه‌واڵانه‌ش که‌ بڵاو كراونه‌ته‌وه‌ ڕاست نیین و دووره‌ له‌ ڕاستییه‌وه‌".

ڕۆژی هه‌ینی‌ وه‌زاره‌تی‌ سامانه‌ سروشتییه‌كان وه‌ڵامی په‌رله‌مانتاره‌كه‌ی‌ گۆڕانی‌ دایه‌وه ‌و ڕایگه‌یاند، "ئێستا ئاشتی‌ هه‌ورامی له ‌چوارچێوه‌ی سه‌ردانێكی ڕه‌سمیدا له‌ ده‌ره‌وه‌ی هه‌رێمه‌ و سه‌رقاڵی یارمه‌تیدانی خه‌ڵكی هه‌رێمی كوردستانه‌ بۆ ده‌ربازبوونی هه‌رێم له‌م قه‌یرانانه‌ی ئێستا".

په‌رله‌مانتاره‌كه‌ی‌ گۆڕان له ‌په‌یامێكدا ئاشكرای كردووه‌: "سامانه‌ سروشتییه‌كان وه‌ڵامی منی داوه‌ته‌وه ‌و ده‌ڵێت ئاشتی هه‌ورامی هه‌ڵنه‌هاتووه ‌و به‌ سه‌ردانی ڕه‌سمی له ‌ده‌ره‌وه‌یه‌، بپرسن سه‌ردانی فه‌رمی 42 ڕۆژ؟ ڕۆژێک پێش داخستنی فڕۆكه‌خانه‌كان ڕۆیشتن تا ئێستا هه‌ڵهاتن نییه‌؟"

سەرچاوە: ‌SNN

کۆدی هه‌واڵنێر: 60113

News Code 8420

Your Comment

You are replying to: .
captcha