به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، پاش کۆتاییی چیرۆکی داعش له سووریا ئێستا ته‌عامولی حکوومه‌تی دیمه‌شق له‌گه‌ڵ کورده‌کان که باکوور و باکووری ڕۆژهه‌ڵاتی ئه‌و وڵاته‌یان به‌ده‌سته‌وه‌یه بۆته گرینگ‌ترین پرسی سووریا.
هه‌ندێک به‌رپرسی سووریا وه‌کوو ڕاوێژکاره‌کانی به‌شار ئه‌سه‌د ئاماژه به کۆنتڕۆڵی دووباره‌ی به‌غدا به سه‌ر ئه‌و ناوچانه ده‌که‌ن که به ده‌ست کورده‌کانی عێراقه‌وه بوو بۆیه‌ش داوا له کورده‌کان ده‌که‌ن ئه‌زموون له ڕووداوه‌کانی عێراق وه‌ربگرن.
یه‌زید سایق خاوه‌ن بیری پرسی ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست له په‌یمانگه‌ی کارنگی پێشبینی ئه‌وه‌ی کردووه حکوومه‌تی ناوه‌ندیی سووریا هێزی سه‌ربازی دژ به کورده‌کانی ئه‌و وڵاته به‌کار بهێنێت. ئه‌وه‌ش به‌و هۆیه‌وه هاتۆته ئاراوه که ئه‌مریکا حه‌ز به چاره‌سه‌ری موناقشه‌ی سیاسی له سووریا ناکات یان ته‌نانه‌ت ستراتێژیێکی ڕوون و ئاشکرای له‌و وڵاته‌دا نییه.
یه‌زید سایه‌ق له وتارێکی ڕۆژنامه‌ی ئهلحیاتدا پێشبینی ئه‌وه‌ی کرد ڕووسیا ڕۆڵی نێوبژیڤان بگێڕێت له نێوان دیمه‌شق و کورده‌کانی سووریا.
کۆدی هه‌واڵنێر: 60104
Your Comment