کوردپرێس- به گوێره‌ی ئه‌و زانیارییانه‌ی وه‌ده‌ست هاتوون، بنکه‌ی ئاسمانیی ڕووسیا له ناوچه‌ی حه‌میمیمی پارێزگای لازقیه‌ی سووریا له‌لایه‌ن تیرۆریستانه‌وه کرایه ئامانج.
به گوێره‌ی ئه‌و زانیارییانه‌ی له سه‌رچاوه خۆجێییه‌کانه‌وه وه‌ده‌ست هاتوون، به بۆنه‌ی ته‌قینه‌وه‌ی ئۆتۆمبێلێکی بۆمبڕێژکراوه‌وه له نزیک بنکه‌ی ئاسمانیی حه‌میمیم ژماره‌یێکی زۆر کوژراون و تا ئیستاش زانیارییێکی ورد له‌باره‌ی ئاماری کوژراوه‌کانه‌وه بڵاو نه‌کراوه‌ته‌وه و ئاشکراش نییه له نێوان کوژراواندا هێزی سه‌ربازیی ڕووسیا هه‌یه یان نا.
شایانی باسه؛ بنکه‌ی ئاسمانیی حه‌میمیم له ساڵی 2015ه‌وه وه‌کوو بنکه‌ی ئاسمانیی ڕووسیا- سووریا ده‌ناسرێت و ناوه‌ندێکی ئۆپه‌راسیۆنی هاوبه‌شی ڕووسیا- سووریا دێته ئه‌ژمار.
سه‌رچاوه: هه‌واڵده‌ریی تایم تورک
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
Your Comment