١١ تشرینی دووەم ٢٠١٧ - ١٠:٠٦
پاڵەپستۆیێکی بارین دەگاتە وڵات

بەشی ئێران- بەڕێوەبەری گشتیی ئیدارەی کەشناسی ڕای گەیاند: پاڵەپستۆیێکی بارین دەگاتە وڵاتی ئەگەری هەڵسانی لافاو لە پارێزگاکانی مازەندەران و گولستان هەیە.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، ئەحەد وەزیفە وتیشی: بە گوێرەی لێکدانەوەی دواهەمین نەخشەکانی پێش بینیی کەشناسی ڕۆژی شەممە پاڵەپستۆیێکی بارین بە باکووری وڵاتدا تێدەپەڕێت، کە ئەبێتە هۆی بارین و هەورە تریشقە و هەڵکردنی با لە داوێنی باکووری ئەلبورز.

وەزیفە زیادی کرد ڕۆژی یەکشەممە بە گوڕێکی کەمترەوە ئەو پاڵەپستۆیە لە نیوەی ڕۆژئاوای وڵاتدا کارا دەبێتەوە.

ناوبراو لە کۆتاییدا زیادی کرد: لە دوو ڕۆژی داهاتوودا ئاسمانی تاران هەور و مژە و پاش نیوەڕۆی ڕۆژی شەممە هەور و هەڵا زیاد دەکات و ئەبێتە هۆی بارینی ناوەناوەی باران لە تاراندا.

کۆدی هه‌واڵنێر: 60113

News Code 8386

Your Comment

You are replying to: .
captcha