بەپێی هەواڵی کوردپرێس، ئەحەد وەزیفە وتیشی: بە گوێرەی لێکدانەوەی دواهەمین نەخشەکانی پێش بینیی کەشناسی ڕۆژی شەممە پاڵەپستۆیێکی بارین بە باکووری وڵاتدا تێدەپەڕێت، کە ئەبێتە هۆی بارین و هەورە تریشقە و هەڵکردنی با لە داوێنی باکووری ئەلبورز.
وەزیفە زیادی کرد ڕۆژی یەکشەممە بە گوڕێکی کەمترەوە ئەو پاڵەپستۆیە لە نیوەی ڕۆژئاوای وڵاتدا کارا دەبێتەوە.
ناوبراو لە کۆتاییدا زیادی کرد: لە دوو ڕۆژی داهاتوودا ئاسمانی تاران هەور و مژە و پاش نیوەڕۆی ڕۆژی شەممە هەور و هەڵا زیاد دەکات و ئەبێتە هۆی بارینی ناوەناوەی باران لە تاراندا.
کۆدی ههواڵنێر: 60113
Your Comment