به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، ڕۆژی سێشه‌ممه/ 16ی گه‌ڵاڕێزان دوکتۆر حه‌سه‌ن ڕۆحانی له پێوه‌ندیی ته‌له‌فۆنی له‌گه‌ڵ سه‌رۆک کۆماری لوبنان وتی: کۆماری ئیسلامیی ئێران هه‌میشه خوازیاری ئاشتی و سه‌قامگرتووییی وڵاتانی ناوچه‌که و له‌وان لوبنانه.
سه‌رۆک کۆماری ئێران ئاماژه‌ی به‌وه‌ش کرد که گه‌لی لوبنان بریتی له گرووپه سیاسییه‌کان و نوێنه‌ری هۆزه‌کان هه‌میشه به یه‌کڕیزی و هاودڵییه‌وه توانیویانه له کێشه‌کاندا تێپه‌ڕن و جه‌ختی کرد: بێگومان ئه‌مڕۆیش گه‌لی گه‌وره‌ی لوبنان به ژیرییه‌وه ده‌توانن له‌م فیتنه نوێیه به باشی تێبپه‌ڕن و ئیزن نه‌ده‌ن لوبنان ببێته مه‌یدانێک بۆ شه‌ڕی زلهێزه‌کانی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌و وڵاته و ده‌رفه‌تێک بۆ ئاماده‌بوونی دووباره‌ی تیرۆریستان.
دوکتۆر ڕۆحانی ئاماژه‌ی به لێدوانی سه‌رۆک کۆماری لوبنان له‌باره‌ی ئارامش و سه‌قامگرتوویی له لوبنان و وشیاری خه‌ڵک له به‌رانبه‌ر بابه‌ته‌کان کرد و وتیشی: بێگومان به به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی، ژیری و ئه‌زموونی پڕبایه‌خی ئێوه و وشیاری گه‌ل و سوپای لوبنان به باشی پاوه‌جێیی له‌و وڵاته جێگیر ده‌کرێت.
له به‌رانبه‌ردا سه‌رۆک کۆماری لوبنانیش خوازیاری په‌ره‌پێدان و قووڵتربوونه‌وه‌ی زیاتر له ڕابردووی پێوه‌ندیی تاران- به‌یرووت له حه‌وزه‌کانی نێوان دوو وڵات بوو.
میشل عه‌ون باسی له گۆڕانکارییه‌کانی ئه‌مدواییه‌ی وڵاته‌که‌ی و ده‌ستله‌کارکشانه‌وه‌ی سه‌عد حه‌ریری سه‌رۆک وه‌زیرانی ئه‌و وڵاته کرد و ڕاشیگه‌یاند: هه‌رچه‌ند دۆخه‌که دژواره به‌ڵام لوبنان ئارامی و سه‌قامگرتوویی هه‌یه و خه‌ڵک نیسبه‌ت به‌و گۆڕانکارییانه وشیارن.
ناوبراو جه‌ختی کرد: به گشتی سه‌ره‌ڕای داپه‌ڕی ئه‌و که‌سانه که ده‌یانه‌وێت فیتنه و ئاژاوه له لوبنان بنێنه‌وه، لوبنان و لوبنانییه‌کان له ئارامیدا درێژه به چالاکییه‌کان ده‌ده‌ن.
سه‌رۆک کۆماری لوبنان هیوای خواست له ده‌رفه‌تێکی گونجاو‌دا سه‌ردانێکی فه‌رمی بۆ تاران ئه‌نجام بدات.
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
Your Comment