بەپێی هەواڵی کوردپرێس، ڕۆژی سێشه‌ممه مه‌حموود محه‌مه‌د، وته‌بێژى پارتى دیمو‌كراتى كوردستان له دواى ته‌واو بوونى كۆبوونه‌وه‌ى ئه‌نجومه‌نى سه‌ركردایه‌تیى حزبه‌كه‌ى ئاماژه‌ى به‌وه كرد: حكوومه‌تى عێراق به‌پێى ده‌ستوور نه‌یتوانى فیدراڵى په‌یره‌و بكات. ئێستاش ده‌یه‌وێت ده‌ستكه‌وته‌كانى كورد جێبه‌جێ نه‌كات و ده‌ستتێوه‌ردان له ناوخۆى هه‌رێم ده‌كات و ده‌یانه‌وێت له ڕێگه‌ى چه‌ند كه‌سێكه‌وه یه‌كڕیزىی كورد تێک بدەن.
مه‌حموود محه‌مه‌د ئاماژه‌ى به‌وه‌ش كرد: حكوومه‌تى عێراق ئه‌و پیلانانه‌ى ئێستا له به‌رامبه‌ر كورد جێبه‌جێى ده‌كات هى دواى ریفراندۆم نییه، به‌ڵكوو به‌ر له ریفراندۆم پیلانى بۆ داڕێژراوه و كوردیش ده‌بێت به‌رگه‌ى ئه‌و پیلانه‌ى عێراق بگرێت.
وته‌بێژى پارتى دیمو‌كراتى كوردستان وتیشى: "سه‌رۆكى پارتى له‌گه‌ڵ لایه‌نه‌كان هه‌وڵى یه‌كڕیزی ناو ماڵى كورد ده‌دات بۆ ئه‌وه‌ى له‌گه‌ڵ به‌غدا به یه‌كده‌نگى قسه بكه‌ین".
مه‌حموود محه‌مه‌د له باره‌ى حكوومه‌تى كاتیشه‌وه كه به‌شێک له لایه‌نه‌كان باسى لێوه ده‌كه‌ن روونی كرده‌وه: پێمان وایه داموده‌زگاكانى حكوومه‌تى هه‌رێم ده‌بێت به‌هێزتر بكرێن بۆ ئه‌وه‌ى بتوانین ڕووبه‌ڕووى ئاسته‌نگه‌كانى ئێستا ببینه‌وه كه به‌هۆى ریفراندۆمه‌وه تووشى هه‌رێم بووه.
ناوبراو سه‌باره‌ت به گۆڕان وتى: "گۆڕان كۆمه‌ڵێک تۆمه‌تى به حكوومه‌تى هه‌رێم هه‌ڵبه‌ستووه و ئێستاش ناكرێت ده‌ستكاریى هه‌یكه‌لى حكوومه‌ت بكرێت و پێویسته پاڵپشتى له حكوومه‌ت بكرێت نه‌ک هه‌ڵبوه‌شێته‌وه".
مه‌حموود محه‌مه‌د جه‌ختیشی کرده‌وه: تا ئێستا نازانین له ناو یه‌كێتى قسه له‌گه‌ڵ كێ بكه‌ین، بۆیه چاوه‌ڕێ ده‌كه‌ین له داهاتوودا له باره‌ى دۆخى هه‌رێم و ناوچه‌كه له‌گه‌ڵ یه‌كێتى كۆ ببینه‌وه.
وته‌بێژى پارتى له كۆتاییشدا ئاشكرای كرد: سه‌رۆكى حكوومه‌ت له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا وتوویه‌تى له‌م ماوه‌یه‌دا مووچه‌ی‌تریش دابه‌ش ده‌كرێت.
سەرچاوە: لڤین پرێس
کۆدی هه‌واڵنێر: 60113
Your Comment