گرینگترین گۆڕانکارییه‌کانی ڕۆژی سێشه‌ممه‌ 16ی گه‌ڵاڕێزان له‌ تورکیا

به‌شی تورکیا- چاوێک ده‌خشێنین به‌ گرینگترین گۆڕانکارییه‌کانی ڕۆژی سێشه‌ممه‌ 16ی گه‌ڵاڕێزانی 1396 له‌ وڵاتی تورکیا.

ئه‌ردۆغان سه‌ردانی کوه‌یت و ڕووسیا ده‌کات

ڕه‌جه‌ب ته‌ییب ئه‌ردۆغان سه‌رۆک کۆماری تورکیا به‌ مه‌به‌ستی دیدار له‌گه‌ڵ به‌رپرسانی ڕووسیا و کوه‌یت ڕۆژانی 13 و 14ی نۆڤێمبێر سه‌ردانی ئه‌و دوو وڵاته‌ ده‌کات.

ڕۆژی 13ی نۆڤێمبێر ئه‌ردۆغان له‌ چوارچێوه‌ی دیدارێکی فه‌رمی و به‌ مه‌به‌ستی به‌شدار بوون له‌ کۆبوونه‌وه‌‌یێکدا سه‌ردانی شاری سووچیی ڕووسیا ده‌کات و پاش کۆبوونه‌وه‌که‌ی سووچی بڕیاره‌ ڕۆژی 14ی نۆڤێمبێر سه‌ردانی کوه‌یت بکات.

سه‌رۆک وه‌زیرانی تورکیا به‌ره‌و واشنتۆن به‌ڕێ که‌وت

سه‌رۆک وه‌زیرانی تورکیا به‌ مه‌به‌ستی گفتوگۆ له‌گه‌ڵ به‌رپرسانی ئه‌مریکا ئه‌نقه‌ره‌ی به‌ره‌و واشنتۆن به‌جێهێشت. ئه‌مه‌ یه‌که‌مین سه‌فه‌ری فه‌رمیی یێڵدرم وه‌کوو سه‌رۆک وه‌زیرانی تورکیا بۆ ویلایه‌ته‌ یه‌کگرتووه‌کان به‌ ئه‌ژمار دێت. ناوبراو بۆ گفتوگۆ له‌سه‌ر ڕاده‌ست کردنی گوله‌ن، دۆخی عێراق و سووریا، به‌ره‌نگاری له‌گه‌ڵ گرووپه‌ تیرۆریستییه‌کان و قه‌یرانی ڤیزه‌ به‌ره‌و ویلایه‌ته‌ یه‌کگرتووه‌کان به‌ڕێ که‌وت.

شه‌ڕی نێوان سوپای تورکیا و هێزه‌کانی په‌که‌که له‌ پارێزگای وان

له‌ ناوچه‌ی چاڵدیرانی سه‌ر به ‌پارێزگای وان شه‌ڕ له‌ نێوان سوپای توركیا و گه‌ریلاكانی په‌كه‌كه‌ ڕووی دا و سه‌ربازێكی توركیا كوژرا.

داوای ئازاد کردنی نوێنه‌ری زیندانی‌کراوی CHP له‌لایه‌ن دادوه‌ری دۆسیه‌که‌ ڕه‌ت کرایه‌وه‌

دادگه‌ی سزای 14ی ئه‌سته‌نبۆڵ که‌ به‌رپرسیارێتیی لێکدانه‌وه‌ی دۆسیه‌ی ئه‌نیس بربرئۆغڵۆ نوێنه‌ری زیندانی‌کراوی پارتی کۆماریخوازی گه‌لی وه‌ئه‌ستۆدایه‌ داوای ئازادکردنی ئه‌و په‌رله‌مانتاره‌ به‌ مه‌رجی دادگه‌ی ڕه‌ت کرده‌وه‌. دادستێنی دۆسیه‌که‌ داوای 25 ساڵ زیندانی بۆ ئه‌و نوێنه‌ره‌ی پارتی کۆماریخوازی گه‌ل کردووه‌.

کۆدی هه‌واڵنێر: 60103

News Code 8356

Your Comment

You are replying to: .
captcha