عه‌بادی په‌یامێکی نوێ له‌باره‌ی که‌رکووک‌ بڵاو ده‌کاته‌وه‌

به‌شی عێراق و هه‌رێمی کوردستان- حه‌یده‌ر عه‌بادی سه‌رۆکوه‌زیرانی عێراق داوا ده‌کات لێکۆڵینه‌وه‌ له‌سه‌ر داواکاریی که‌سوکاری ده‌ستگیرکراوان لای ئاسایشی که‌رکووک‌ بکرێت.

به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، ئه‌م هه‌ڵوێسته‌ی عه‌بادی دوای خۆپیشاندانی ده‌یان که‌س هات که‌ رۆژی سێشه‌ممه‌ 6-11-2017 له‌ پێش باڵه‌خانه‌ی پارێزگای که‌رکووک داوایان له‌ عه‌بادی کرد چاره‌نووسی که‌سوکاریان ئاشکرا بکات که‌ گوایه‌ ئاسایشی که‌رکووک ده‌ستگیری کردوون.

عه‌بادی له‌ په‌یجی تایبه‌تی خۆی له‌ فه‌یسبووکدا ڕای‌گه‌یاند: "پێویسته‌ لێکۆڵینه‌وه‌ له‌ داواکاریی که‌سوکاری ده‌ستگیرکراوان لای ئاسایشی هه‌رێمی کوردستانه‌وه‌ له‌ که‌رکووک بکرێت".

خۆپیشانده‌ران له‌ که‌رکووک هاوکات داوای تۆمار کردنی سکاڵا ده‌که‌ن له‌ کۆمیسیۆنی مافی مرۆڤ بۆ سزادانی ئه‌و که‌سانه‌ی بوونه‌ته‌ هۆکاری بێسه‌ر و شوێن کردنی که‌سوکاریان.

سه‌رچاوه‌: ڕووداو

کۆدی هه‌واڵنێر: 60103

News Code 8352

Your Comment

You are replying to: .
captcha