تورکیا و ئه‌مریکا هه‌وڵی چاره‌سه‌ر کردنی قه‌یرانی ڤیزه‌ ده‌ده‌ن

به‌شی تورکیا- ئه‌مریکا و تورکیا ڕایان­گه‌یاند به‌ شێوازی سنووردار ده‌رکردنی ڤیزه‌ بۆ هاووڵاتییانی یه‌کتر ده‌ست­پێده‌که‌نه‌وه‌ و ئه‌وه‌ش هه‌نگاوێکی ئیجابی ده‌بێت بۆ چاره‌سه‌رکردنی قه‌یرانی ڤیزای نێوان دوو وڵات.

به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، پاش سه‌رهه‌ڵدانی ناکۆکی له‌ پێوه‌ندیی تورکیا و ئه‌مریکا و خۆبواردنی هه‌ر دوو وڵات له‌ ده‌رکردنی ڤیزه‌ بۆ هاووڵاتییانی یه‌کتر ئێستا ده‌رکردنی ڤیزه‌ به‌ شێوازی سنووردار ده‌ستی­پێکردووه‌ته‌وه‌ و هه‌ر دوو وڵات هه‌وڵی چاره‌سه‌رکردنی ئه‌و کێشه‌یه‌ ده‌ده‌ن.

ده‌زگای هه‌واڵگریی ڤیزه‌ی ئه‌مریکا په‌یامی بۆ هه‌ندێک له‌ هاووڵاتییانی تورکیا ناردووه‌ که‌ داوای ڤیزه‌یان کردبوو به‌وه‌ش ناڕاسته‌وخۆ پیشانی داوه‌ که‌ ئه‌مریکا به‌ شێوازی سنووردار داوای ڤیزه‌کان له‌ نوێنه‌رایه‌تیی خۆی له‌ تورکیا به‌ شێوازی سنووردار قبووڵ ده‌کات.

له‌و په‌یامه‌دا نووسراوه‌: نوێنه‌رایه‌تییه‌کانی ئه‌مریکا و تورکیا به‌ شێوازی سنووردار ده‌ستیان کردووه‌ته‌وه‌ به‌ قبووڵ کردنی ڤیزه‌. هه‌ر بۆیه‌ش ئه‌وانه‌ی به‌نیازن بۆ ئه‌مریکا سه‌فه‌ر بکه‌ن ده‌توانن سه‌ر له‌ نوێ داوای کات بکه‌نه‌وه‌ به‌ڵام داواکان به‌ شێوازی سنووردار قبووڵ ده‌کرێن و مومکینه‌ ماوه‌ی چاوه‌ڕوانیی داواکارانی ڤیزه‌ درێژ بێت ئه‌ڵبه‌ت بۆ هه‌ندێ که‌یسی تایبه‌ت ده‌توانن داوای کاتی ئیمه‌رجه‌نسی بکه‌ن.

ده‌ست­به‌جێ پاش ئه‌و هه‌نگاوه‌ی ئه‌مریکا، باڵوێزخانه‌ی تورکیاش به‌یاننامه‌یێکی ده‌رکرد و ڕای­گه‌یاند: تورکیا له‌ ناوه‌نده‌ دیپلۆماتیکه‌کان و کۆنسوڵخانه‌کانی خۆی له‌ ئه‌مریکا به‌ شێوازی سنووردار ده‌ستی کردووه‌ به‌ وه‌رگرتنی داوای ڤیزه‌ بۆ هاووڵاتییه‌ ئه‌مریکییه‌کان.

سه‌رچاوه‌: ئانادۆڵۆ

کۆدی هه‌واڵنێر: 60104

News Code 8331

Your Comment

You are replying to: .
captcha