بەپێی هەواڵی کوردپرێس، ئەنستیتۆی توێژینەوەی شەڕ لە ڕاپۆرتێکی کورتدا دەڵێت: چالاکییەکانی ئەم دواییانەی ڕووسیا بۆ چارەسەر کردنی قەیرانی سووریا و بەڕێوەبردنی دانووستانی گرووپە سووریەکان لە خاکی وڵاتەکەیدا داپەڕێکە بۆ لە پەراوێز خستنی ئەمریکا لە سووریا.
بەپێی ئەو ڕاپۆرتە، هەوڵی نوێی ڕووسیا بۆ چارەسەریی قەیرانی سووریا لە ڕێگای ئاشتی دانەوەی PYD لەگەڵ دەوڵەتی ناوەندیی سووریا ئەنجام دەدرێت، تا بەو شێوەیە ئەمریکا لە هێزە کوردەکان دوور بخاتەوە و لە دەرەنجامدا ئەمریکا لە ناوچەکانی باکووری سووریا کە لە ژێر کۆنترۆڵی کوردەکاندایە وەدەر بخات.
هەروەها بە گوێرەی ئەو ڕاپۆرتە، ڕووسیا پارتی یەکێتیی دیموکراتیکی کوردی سووریا و ڕکابەرەکەی واتا ئەنجومەنی نیشتمانی کوردی سووریای بانگهێشتی کۆنفرانسی سووچی کردووە.
ئەو ڕاپۆرتە دەشنووسێت ئامانجی ڕووسیا لە نزیک بوونەوە بە کوردەکانی سووریا و مامەڵەی نەوتی ئەم دواییانەی لەگەڵ هەرێمی کوردستان دابەزاندنی دزەی ئەمریکا لە ناوچە کوردنشینەکانی عێراق و سووریایە.
کۆدی ههواڵنێر: 60113
Your Comment