ڕووداوی هاتوچۆ له‌ میحوه‌ری حومه‌یل بۆ ئیلام 6 کوژراو و برینداری لێکه‌وته‌وه‌

به‌شی کرماشان- به‌ڕێوه‌به‌ری په‌یوه‌ندییه‌ گشتییه‌کانی ناوه‌ندی فریاکه‌وتنی پزیشکیی پارێزگای کرماشان باسی له‌ لێکدانی 4 ئۆتۆمبێل له‌ میحوه‌ری حومه‌یل بۆ ئیلام کرد و وتی: له‌و ڕووداوه‌دا 6 که‌س کوژران و بریندار بوون.

ئه‌کبه‌ر ئازادی له‌ گفتوگۆ له‌گه‌ڵ هه‌واڵنێری کوردپرێسدا باسی له‌ ڕووداوی هاتوچۆ به‌ بۆنه‌ی لێکدانی چه‌ندین ئۆتۆمبێل له‌ میحوه‌ری حومه‌یل بۆ ئیلام له‌ گوندی زه‌عفه‌ران کرد و ڕای‌گه‌یاند: ئه‌و ڕووداوه‌ له‌ نێوان 4 ئۆتۆمبێلی جۆری پرشیا، سه‌مه‌ند، پراید و ئێم وی ئێم ڕووی داوه‌.

ناوبراو کاتی ڕوودانی ئه‌و ڕووداوه‌ی به‌ کاتژمێر 3:33ی سه‌رله‌به‌یانیی ڕۆژی ڕابردوو (دووشه‌ممه‌/ 15ی گه‌ڵاڕێزان) ڕاگه‌یاند.

به‌ڕێوه‌به‌ری په‌یوه‌ندییه‌ گشتییه‌کانی ناوه‌ندی فریاکه‌وتنی پزیشکیی پارێزگای کرماشان وتیشی: له‌و ڕووداوه‌دا دوو که‌س گیانی خۆیانیان له‌ ده‌ست دا و 4 که‌سی دیکه‌ش به‌ سه‌ختی بریندار بوون.

ناوبراو له‌ کۆتاییدا ڕاشی‌گه‌یاند: سه‌رله‌به‌یانیی ئه‌مڕۆ برینداران له‌لایه‌ن ئه‌مبۆلانسه‌کانی حومه‌یل، کوردستان و زه‌نجانه‌وه‌ بۆ نه‌خۆشخانه‌ی ئیسلام ئاوا گواسترانه‌وه‌.

کۆدی هه‌واڵنێر: 60103

News Code 8292

Your Comment

You are replying to: .
captcha