به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، شاخه‌وان عه‌بدوڵڵا له گفتوگۆ له‌گه‌ڵ هه‌واڵده‌ریی "الغدپرس"دا ئاماژه‌ی به‌وه کرد که وه‌فدی ده‌وڵه‌تی فیدراڵ و حکوومه‌تی هه‌رێمی کوردستان هه‌وڵه‌کانیان بۆ ڕێککه‌وتن له‌سه‌ر پرسی ناوچه جێناکۆکییه‌کان چڕ کردۆته‌وه و ده‌ریبڕی: بۆچوونی ئه‌و دوو وه‌فده زۆر لێک نزیک بۆته‌وه.
ناوبراو جه‌ختی کرد: دوو وه‌فدی ده‌وڵه‌تی فیدڕاڵ و حکوومه‌تی هه‌رێمی کوردستان به‌و ده‌ره‌نجامه گه‌یشتن که ژماره‌یێک له ناوچه کێشه‌له‌سه‌ره‌کان پێویستیان به ئاماده‌بوونی هێزی پێشمه‌رگه به هه‌ماهه‌نگیی هێزی فیدڕاڵ هه‌یه.
شاخه‌وان عه‌بدوڵڵا ڕاشیگه‌یاند: به‌و بۆنه‌وه که 80 له‌سه‌دی دانیشتووانی ناوچه‌کانی خانه‌قین تا شه‌نگال له کورده‌کان پێک دێت هه‌ر بۆیه‌ش ئه‌و ناوچانه پێویستیان به هێزی پێشمه‌رگه هه‌یه و له‌و باره‌وه ڕێککه‌وتنێک له نێوان به‌غدا- هه‌ولێر ئه‌نجام ده‌درێت.
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
Your Comment