به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، هه‌ندێک له پارته‌کانی هه‌رێمی کوردستان حکوومه‌تی هه‌رێم به‌رپرسی پاشهاته‌کانی گشت‌پرسیی کوردستان ده‌زانن و داوا ده‌که‌ن حکوومه‌تی هه‌رێم هه‌ڵبوه‌شێته‌وه و حکوومه‌تی ڕزگاریی نه‌ته‌وه‌یی دامه‌زرێت.
محه‌مه‌د عه‌لی سه‌رۆکی به‌شی سیاسیی بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان سه‌باره‌ت به دامه‌زراندنی حکوومه‌تی ڕزگاریی نه‌ته‌وه‌یی به ئه‌لمانیتۆر ده‌ڵێت: حکوومه‌تی هه‌رێم سه‌لماندی له زۆربه‌ی بواره‌کاندا شکستی هێناوه، ئێستا ده‌توانێ ئه‌م شکسته قبووڵ بکات و واز له کاربهێنێت. کاتێک حکوومه‌ت کشایه‌وه ئه‌وسا له‌سه‌ر حکوومه‌تی ڕزگاریی نه‌ته‌وه‌یی باس ده‌که‌ین. ئه‌مه باشترین ڕێگا بۆ ده‌ربازبوون له قه‌یران و گفتوگۆ له‌گه‌ڵ به‌غدا سه‌باره‌ت به ناکۆکییه‌کانه.
سلێمان عه‌بدوڵڵا ڕاوێژکاری میدیایی به‌ره‌ی سیاسیی نوێی هاوپه‌یمانی بۆ دیموکراسی و دادپه‌روه‌ری به ڕێبه‌رایه‌تیی به‌رهه‌م ساڵح سه‌رۆک­وه‌زیرانی پێشووی عێراق و له ڕێبه‌رانی پێشووی یه‌کێتیی نیشتمانیی کوردستان ده‌ڵێت: بیرۆکه‌ی حکوومه‌تی ڕزگاریی نه‌ته‌وه‌یی له ئێستادا که‌ڵکی نییه. ئێمه پێش بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان داوای دامه‌زراندنی حکوومه‌تی ئینتیقاڵیمان کرد. باشتر وایه حکوومه‌ت بدرێته لاوانی لێهاتوو و توانا تا به‌ستێنی به‌ڕێوه‌چوونی هه‌ڵبژاردنێکی ئازاد و دادپه‌روه‌رانه و هه‌روه‌ها دانووستان له‌گه‌ڵ به‌غدا بڕه‌خسێنن.
شوان ڕابه‌ر وته‌بێژی ئه‌نجومه‌نی سه‌رۆکایه‌تیی کۆمه‌ڵی ئیسلامی پشتڕاستی ده‌کاته‌وه له ئێستادا هه‌رێمی کوردستان پێویستی به حکوومه‌تی ڕزگاریی نه‌ته‌وه‌ییه. به‌ڵام جه‌ختیش ده‌کاته‌وه ئه‌م کاره پێویستی به ڕه‌زامه‌ندیی هه‌ر دوو پارتی سه‌ره‌کی واتا پارتی دیموکراتی کوردستان و یه‌کێتیی نیشتمانیی کوردستان هه‌یه و هه‌روه‌ها پشتیوانیی وڵاتانی بیانیشی پێویسته.
هاوژین عومه‌ر ئه‌ندامی لێژنه‌ی سه‌رۆکایه‌تیی یه‌کگرتووی ئیسلامیی کوردستان ده‌ڵێت: هۆکاری پێداگری له‌سه‌ر دامه‌زراندنی حکوومه‌تی ڕزگاریی نه‌ته‌وه‌یی پته‌وکردنه‌وه‌ی بنه‌ما و ده‌زگاکانی هه‌رێمی کوردستانه.
هوشیار سیوه‌یلی وته‌بێژی پارتی دیموکراتی کوردستان به ڕێبه‌رایه‌تیی مه‌سعوود بارزانی له‌مباره‌وه به ئه‌لمانیتۆری وت: 5 پارتی سه‌ره‌کیی هه‌رێمی کوردستان و له‌وان گۆڕان له حکوومه‌تی هه‌رێمی کوردستاندا به‌شدارن و هێشتا وازیان له کابینه نه‌هێناوه. باشترین ڕێکار داڕژانی به‌رنامه‌یێک بۆ 8 مانگی داهاتووه و به‌ره‌نگاربوونه‌وه له‌گه‌ڵ کێشه‌کانی ئێستا.
فه‌رید ئه‌سه‌سه‌رد له ڕێبه‌رانی یه‌کێتیی نیشتمانیی کوردستان دژ به دامه‌زرانی حکوومه‌تی ڕزگاریی نه‌ته‌وه‌ییه و بڕوای وایه ئه‌و ڕێگاچاره‌یه کێشه‌کانی هه‌رێم چاره‌سه‌ر ناکات له‌مباره‌وه ده‌ڵێت: یه‌کێتیی نیشتمانی هێشتا هه‌ڵوێستی سه‌باره‌ت به‌م بابه‌ته ڕوون نه‌بووه‌ته‌وه. پارته‌کان ده‌بێ پێکه‌وه دانیشن و دانوستاندن بکه‌ن. به ڕای من حکوومه‌تی ئێستا ده‌بێ بکشێته‌وه چوونکه ڕه‌نگه یه‌کێک له هۆکاره‌کانی ده‌ستاوده‌ست کردنی به‌غدا بۆ دانوستاندن له‌گه‌ڵ کورد هه‌ر ئه‌م بابه‌ته بێت.
ئارام ڕه‌فعه‌ت مامۆستای زانستگای ئوتارای مالێزیا و شرۆڤه‌کاری پرسه‌کانی عێراق له‌و بڕوایه‌دایه دامه‌زرانی حکوومه‌تی ڕزگاریی نه‌ته‌وه‌ییش ناتوانێت قه‌یرانی هه‌رێمی کوردستان چاره‌سه‌ر بکات چوونکه هێزه چه‌کداره‌کانی هه‌رێم سه‌ر به پارته‌کانن و له کۆنتڕۆڵی حکوومه‌ت نین که‌واته شانسی حکوومه‌تی ڕزگاریش بۆ چاره‌سه‌رکردنی کێشه‌کان لاوازه. ده‌وڵه‌تێکی لاواز ناتوانێت دانوستاندن له‌گه‌ڵ به‌غدا بکات. گرینگ‌ترین کێشه‌ی هه‌رێمی کوردستان له ده‌ستچوونی ناوچه جێناکۆکه‌کانه. حکوومه‌تی ناوه‌ندی له کاتی لاواز بوونیشدا ماده‌ی 140ی ده‌ستووری جێبه‌جێ نه‌کرد چ بگاته ئێستاکه‌ی که له باشترین دۆخیدایه.
کۆدی هه‌واڵنێر: 60104
Your Comment