بەغدا ئامادە نییە لە گەڵ هەولێر گفتوگۆ بکات

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- وەزیری گواستنەوە و گەیاندنی حكوومەتی هەرێم، هۆكاری نەچوونی وەفدی هەرێم بۆ بەغدا ئاشكرا دەكات و راشی دەگەیێنێت: تا ئێستا عێراق ئامادەییی بۆ گفتوگۆ دەرنەبڕیوە و هەر كاتێک وەڵاممان بدەنەوە، وەفد پێكدەهێنین.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، مەولوود باوەموراد وەزیری گواستنەوە و گەیاندنی حكوومەتی هەرێم رای گەیاند: حكوومەتی هەرێم ئامادەیی بۆ گفتوگۆ دەربڕیوە، بەڵام تا ئێستا عێراق ئەو ئامادەییەی نییە، هەركاتێک وەڵامی دایەوە، ئەوكاتە وەفدی دانوستانكار پێكدەهێنرێت.

ناوبراو وتیشی: "هیچ گفتوگۆیێک لە سەر پێكهاتەی وەفدەكە نەكراوە، چاوەڕوانی بەغدا دەكەین، ئەگەر ئەوان لایەنەكان بەشداری پێبكەن، ئێمەش لایەنەكانی هەرێم بەشداری پێدەكەین، ئەگەرنا حكوومەت لەگەڵ حكوومەتدا كۆدەبێتەوە و پێكهاتەی وەفدەكەش تەواو حكوومی دەبێت".

لە بارەی ئەو پێشنیازە حەوت خاڵییەش كە لە لایەن حكوومەتی هەرێمەوە ئامادە كراوە بۆ ئەوەی لە كاتی دانیشتنەکاندا بیخاتە بەردەم حكوومەتی عێراق، عەبدولستار مەجید وەزیری كشتوكاڵ و سەرچاوەكانی ئاوی هەرێم وتی: "لە دواین كۆبوونەوەی ئەنجومەنی وەزیراندا، تەنها باس لە پێكهێنانی لیژنەیێكی پسپۆڕ كراوە، بۆ ئەوەی پڕۆژەیێک گەڵاڵە بكەن بۆ گفتوگۆ كردن لەگەڵ حكوومەتی عێراق، بەڵام ئاگاداری وردەكاریی پرۆژەیێكی لەو شێوەیە نیم".

سەرچاوە: SNN

کۆدی هه‌واڵنێر: 60113

News Code 8267

Your Comment

You are replying to: .
captcha