به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، سینم چه‌نگیز کارناسی پرسی ڕۆژهه‌ڵاتی ناڤین و تورکیا له یادداشتێک که له عه‌ره‌ب نیووزدا بڵاو کراوه‌ته‌وه، نووسیی: کورده‌کان به‌رژه‌وه‌ندیی خۆیان هاوته‌ریب له‌گه‌ڵ به‌رژه‌وه‌ندیی زلهێزه گه‌وره‌کان داده‌نێن که له ڕۆژهه‌ڵاتی ناڤین چالاکن. هه‌ر که بارزانیش پشتی به ئه‌مریکا به‌ست به‌ڵام جارێکی دیکه هه‌ڵوێستی ئه‌مریکا له‌باره‌ی ڕیفراندۆمی هه‌رێمی کوردستان سه‌لماندی که کورده‌کان له ڕێگایێکی دروست به‌ره‌وپێشه‌وه ناچن.
ناوبراو له درێژه‌دا نووسیی: واشنتۆن ده‌یزانی که ته‌نانه‌ت ئه‌گه‌ر پشتیوانی له سه‌ربه‌خۆییی کورده‌کان بکات دیکه‌ی وڵاتان پاڵپشتییان ناکه‌ن هه‌ر بۆیه‌ش له جیاتی ئه‌وه‌ی پاڵپشتی بارزانی بێت لانیکه‌م تاوه‌کوو داکۆکییێکی دیکه‌ی کورده‌کان بۆ سه‌ربه‌خۆیی هاوبیری کۆمه‌ڵگای نێوده‌وڵه‌تی ده‌بێت.
سینم چه‌نگیز هۆشداری دا هه‌ڵوێستی بێلایه‌نه‌ی ئه‌مریکا له‌سه‌ر سه‌ربه‌خۆییی کورده‌کان وانه‌یێکی چاکیش بوو بۆ کورده‌کانی سووریا که تا ڕاده‌یێکی زۆر پشتیان به واشنتۆن به‌ستووه.
به‌و حاڵه‌شه‌وه، ئه‌و کارناسه‌ی پرسی ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست جه‌خت ده‌کاته‌وه شکست هێنانی پڕۆژه‌ی ڕیفراندۆم و سه‌ربه‌خۆییی هه‌رێمی کوردستان به مانای شکستی نه‌ته‌وه‌خوازیی کورد نییه به‌ڵکوو ئه‌و بابه‌ته نیسبه‌ت به ڕابردوو به‌هێزتر بۆته‌وه.
ئه‌و کارناسه زیاتر ده‌نووسێت: ئه‌و شته‌ی که له عێراق ڕووی دا ته‌نیا شکستی پڕۆژه‌یێکی سیاسیی کوردی بوو.
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
Your Comment