حکوومەتی عێراق کێشەی شەنگال و قەندیل چارەسەر نەکات ئەو ناوچانە خاپوور دەکەین

بەشی تورکیا- ڕەجەب تەییب ئەردۆغان سەرۆک کۆماری تورکیا ڕای گەیاند بۆ ئۆپەراسیۆنە سەربازییەکانی دەرەوەی وڵات کە دژی تیرۆر لە عێراق و سووریا ئەنجامی دەدەن پێوستی بە مۆڵەت گرتن لە کەس نییە.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، ئەردۆغان لەو وتەکانیدا ئاماژەی بە پێکدادانی هێزە ئەمنییەکانی تورکیا و شەڕڤانانی PKK لە پارێزگاکانی دیاربەکر و شەمدینلی دا و وتی: تۆڵەی خوێنی شەهیدەکانمان سەندەوە، 9 کەسیان لە ئێمە گرت بەڵام ئێمە 55 کەس لەوانمان لە ئۆپەراسیۆنە جیاوازەکاندا کوشت. فڕۆکە شەڕکەرەکان، تۆپخانە و فڕۆکە بێ فڕۆکەوانەکانمان درێژە بە ئۆپەراسیۆنەکان دەدەن.

ئەردۆغان لە درێژەدا وتیشی: ئەگەر حکوومەتی عێراق کێشەی شەنگال و قەندیل لە ڕێگای یاساییەوە چارەسەر نەکات ئەو ناوچانە خاپوور دەکەین. ناتوانین سەرهەڵدانی تیرۆریستەکان لە دەرەوەی وڵات بە چاوی خۆمان ببینین.

ناوبراو لە درێژەی وتەکانیدا زیادی کرد: ئێمە هەموو بنکەی تیرۆریستەکان لە عێراق و سووریا خاپوور دەکەین. ئەمە وتەی دوایی ئێمەیە بۆ ئەو کەسانەی وا بیر دەکەن ئێمەیان فریو داوە.

سەرچاوە: ڕۆژنامەی ینی شەفەق

کۆدی هه‌واڵنێر: 60113

News Code 8232

Your Comment

You are replying to: .
captcha