ناتوانن ته‌نانه‌ت به‌ردێک له‌م وڵاته‌ بکه‌ننه‌وه‌

به‌شی تورکیا- سه‌رۆک­وه‌زیرانی تورکیا له‌ لێدوانێکدا ئاماژه‌ی به‌ پێکدادانه‌که‌ی شه‌مزینان و ئامه‌د کرد و ڕای­گه‌یاند: PKK ناتوانێت ته‌نانه‌ت یه‌ک به‌ردیش له‌ تورکیا بکه‌نێته‌وه‌.

به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، بیناڵی ییڵدرم سه‌رۆک­وه‌زیرانی تورکیا که‌ سه‌ردانی ئه‌رزه‌نجانی کردووه‌ له‌ لێدوانێکدا ئاماژه‌ی به‌ پێکدادانه‌که‌ی ئاسایشی تورکیا و گه‌ریلاکانی PKK له‌ ناوچه‌ی شه‌مزینانی پارێزگای جوله‌مێرگ کرد که‌ کوژرانی 8 هێزی ئه‌منیی تورکیای لێکه‌وته‌وه‌ و ڕای­گه‌یاند: دوێنێ له‌ شه‌مزینان 8 شه‌هید و ئه‌مڕۆش له‌ ئامه‌د یه‌ک شه‌هیدی دیکه‌مان بووه‌. جارێکی تر دووپاتی ده‌که‌مه‌وه‌ جه‌ماعه‌تی گوله‌ن، PKK، داعش PYD‌ یان YPG‌ به‌ هه‌ر ناوێکه‌وه‌ بن له‌ شه‌ڕی دژه‌ تیرۆری تورکیا تۆڵه‌یان لێده‌کرێته‌وه‌. تورکیا چۆک بۆ تیرۆر دانادات.

ناوبراو له‌ درێژه‌ی لێدوانه‌که‌یدا ئاشکراشی کرد: له‌ قه‌ڵاچاناک شه‌ڕی حه‌وت ده‌وڵه‌ت ده‌که‌ین. گه‌لی تورکیا له‌ 15ی جوولای به‌ ده‌ستی به‌تاڵ له‌ به‌رانبه‌ر هه‌مه‌ر و فڕۆکه‌ی جه‌نگی و تۆپدا وه‌ستا. هه‌ر بۆیه‌ش پێویسته‌ بزانن ته‌نانه‌ت توانای ئه‌وه‌یان نییه‌ یه‌ک بستی ئه‌م خاکه‌ش له‌م وڵاته‌ داببڕن. ئه‌م ئاڵایه‌ نه‌وی نابێت و ده‌نگی بانگ له‌ تورکیا نابڕێت. تورکیا دابه‌ش نابێت و ئه‌م گه‌له‌ شکست ناخوات.

سه‌رچاوه‌: دۆغان

کۆدی هه‌واڵنێر: 60104

News Code 8230

Your Comment

You are replying to: .
captcha