کوردپرێس: ئاژانسی دۆغانی توركی، بەیاننامەی سەرۆكایەتیی ئەركانی سوپای توركیای بڵاو کردەوە کە تێیدا هاتووە، "بەیانیی ڕۆژی پێنجشەممە شەڕی سەخت لە نێوان سوپا و گەریلای پەكەكە روی داوە لە گوندی ئورتاكلی سەر بە شەمزینان و 8 سەربازی توركیا كوژران و 2 سەربازی تر بریندار بوون".
سوپای تورکیا ئاماژەی بۆ ئەوەش کردووە كە لەو شەرەدا پێنج گەریلای پەكەكە گیانیان لەدەست داوە و بریندار بوون، ئۆپەراسیونی سەربازی لە ناوچەکەش بەردەوامە.
هاوکات ئاژانسی فورات نیوز، نزیك لە پەكەكە، بڵاوی کردوەتەوە كە گەریلاكانی هەپەگە هێرشیان كردوەتە سەر بنكەی سەربازیی بێسوسن (ئورتاكلی) سوپای توركیا و 20 سەرباز كوژراو و بریندار بوون.
دوای هێرشەکەش رووبەرووبوونەوە روی داوە و ناوچەکە لەلایەن فڕۆکە جەنگییەکان و تۆپخانەکان بۆردومان دەکرێت.
سەرچاوە: خەندان
کۆدی هەواڵنێر: 60101
Your Comment