وته‌بێژی ئه‌ردۆغان: بانگهێشت کردنی یه‌کێتیی دیموکراتیک بۆ کۆنگره‌ی نیشتمانیی سووریا قبووڵ ناکرێت
ئیبراهیم کالین، وته‌بێژی ڕه‌جه‌ب ته‌ییب ئه‌ردۆغان سه‌رۆک­کۆماری تورکیا له لێدوانێکدا ڕای­گه‌یاند: بانگهێشت کرانی یه‌کێتیی دیموکراتیکی سووریا (PYD) و باڵی سه‌ربازیی ئه‌و پارته واتا یه‌کینه‌کانی پاراستنی گه‌ل (YPG) بۆ کۆنگره‌ی گه‌لانی سووریا له لایه‌ن ڕووسیاوه قبووڵ ناکه‌ین. ئێمه کێشه‌مان له‌گه‌ڵ بانگهێشت کردنی کورده‌کان نییه به‌و مه‌رجه‌ی ئه‌ندامی PYD و YPG نه‌بن.
کۆمپانیای ڕاپرسیی گزیچی: ده‌نگ بۆ پارتی چاک له‌سه‌دا 20ه
کۆمپانیای ڕاپرسیی گزیچی یه‌ک حه‌فته پاش دامه‌زرانی پارتی "چاک" به سه‌رۆکایه‌تیی مێڕاڵ ئاکشنه‌ر ڕاپرسییێکی ئه‌نجام داوه و ڕێژه‌ی کاریگه‌ری ئه‌و پارته تازه دامه‌زراوه‌یه له‌سه‌دا 20 ده‌خه‌مڵێنێت.
سکاڵای ئه‌ردۆغان دژ به وته‌بێژی پارتی کۆماریخوازی گه‌لی تورکیا
پاش ئه‌وه‌ی بۆڵنت تزجان وته‌بێژی پارتی کۆماریخوازی گه‌لی تورکیا له لێدوانێکدا ئه‌ردۆغانی به فاشیست وه‌سف کرد پارێزه‌ره‌کانی ئه‌ردۆغان له‌سه‌ر ئه‌و لێدوانه سکاڵایان بۆ دادگه به‌رز کرده‌وه و داوای 50 هه‌زار لیر غه‌رامه‌یان له ناوبراو کردووه.
زیا پیر نوێنه‌ری ئامه‌د 11 مانگ زیندانی به سه‌ردا سه‌پا
زیا پیر نوێنه‌ری ئامه‌د له پشکی پارتی دیموکراتیکی گه‌لان به بۆنه‌ی سووکایه‌تی کردن به‌و داواکاره‌ی فه‌رمانی هێرشی پۆلیس بۆ چه‌ند میدیا و ڕێکخراوی کوردیی ده‌رکردبوو 11 مانگ و 20 ڕۆژ زیندانی به سه‌ردا سه‌پا.
وته‌بێژی پارتی دیموکراتیکی گه‌لان: کورده‌کان فێر بن به بێ نه‌وت سیاسه‌ت بکه‌ن
ئایهان بیلگه‌ن وته‌بێژی پارتی دیموکراتیکی گه‌لانی تورکیا (HDP) سه‌باره‌ت به ڕووداوه‌کانی پاش به‌ڕێوه‌چوونی ڕیفراندۆمی سه‌ربه‌خۆییی هه‌رێمی کوردستان ڕای­گه‌یاند: سه‌رکرده کورده‌کان ده‌بێت فێر ببن سیاسه‌ته‌کانیان له‌سه‌ر مه‌له‌فی نه‌وت دانه‌ڕێژن چوونکه ئه‌وه هه‌ڵه‌یێکه که له سه‌د ساڵی ڕابردوودا کردوویانه.
کۆدی هه‌واڵنێر: 60104
Your Comment