هەرێمی کوردستان ئامادەیی بۆ چارەسەر کردنی بریندارانی تەقینەوەکانی بەغدا ڕاگەیاند

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- وەزیری تەندروستیی حکوومەتی هەرێمی کوردستان رایگەیاند ئامادەن بۆ مەبەستی چارەسەری، پێشوازی لە بریندارەکانی تەقینەوەکانی بەغدا بکەن.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، دکتۆر سامان بەرزنجی وەزیری تەندروستیی هەرێمی کوردستان لە هەژماری خۆیدا لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی فەیسبووک بڵاوی کردەوە "لەسەر ڕاسپاردەی مەسروور بارزانی سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، نەخۆشخانەکانی هەرێمی کوردستان ڕاسپێردراون و ئامادەن پێشوازی لە بریندارانی تەقینەوەکانی بەغدا بکەن بۆ چارەسەری پێویست".

دکتۆر سامان بەرزنجی وەزیری تەندروستیی حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە پەیوەندییێکی تەلەفۆنیدا لەگەڵ دکتۆر حەسەن تەمیمی وەزیری تەندروستی و ژینگەی عێراقی فیدڕاڵ، پێی ڕاگەیاندووە کەوا لەسەر ڕاسپاردەی مەسروور بارزانی، حکوومەتی هەرێمی کوردستان ئامادەیە بۆ هەر هاوکارییێکی پێویست و سەرجەم نەخۆشخانەکان ئامادەن بۆ پێشوازی کردنی برینداران و چارەسەر کردنیان.

وەزیری تەندروستی و ژینگەی عێراقیش وێڕای ڕێز و سڵاوی زۆر، سوپاسگوزاری بۆ سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان ئەو هەڵوێستەی بە گرنگ و مرۆڤدۆستانە وەسف کردووە.

جێی باسە دوو تەقینەوەی گەورە بەغدای پایتەختی فیدراڵیی عێراقیان هەژاند، زیاتر لە ١٠٠ کوژراو و برینداریان لێ کەوتەوە.

سەرچاوە: باسنیووز

کۆدی هەواڵنێر: 60113

News Code 819

Your Comment

You are replying to: .
captcha